ئەمریکا: لە عێراق دەمێنینەوە



باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند، هەماهەنگی هاوبەش بۆ ڕێگریکردنی هێرشی سەر هێزەکانمان هەیە، ئاماژەی بەوەشکردووە ئەمریکا پابەندە بەمانەوەی هێزەکانی لە عێراقدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئێلینا ڕۆمانسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند، لەگەڵ فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق سەبارەت بە پرسی پابەندبوونی عێراق بە پاراستنی دیبلۆماتکار و سیاسەتمەدار و هێزەانی ئەمریکا کۆبوونەتەوە.

باسی لەوەشکردووە، سەردانی ئەمجارەی بۆ دڵنیابوونەوە لە هەماهەنگی هاوبەش لەپێناو ڕێگریکردن لە هێرشی سەر هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق و هەرێم بووە.

جەخت لەوەشکراوەتەوە، کۆتا گۆڕانکارییە هەرێمی و ناوچەییەکان لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا تاوتوێ کراوە و جەخت لە هاوکاریکردنی مرۆیی بۆ کەرتی غەززە کراوەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند، سەردانی هەرێمی کوردستانی کردووە، بۆ ئەوەی پابەندبوونی ئەمریکا بەرامبەر بە ناوچەکە دوپات بکاتەوە.

باسی لەوەش کردبوو، گفتوگۆی بەرهەمداریان لەگەڵ بەرپرسانى هەرێم کردووە.

هاوکات، بەرپرسانى ئەمریکا پێشتر ئاماژەیان بەوە کردبوو، لەماوەی کەمتر لە دوومانگدا زیاتر لە ٧٠ هیرش کراوەتە سەر پێگەکانیا لە عێراق و سوریا و ئەمەش جێی نیگەرانی وەزارەتی بەرگری ئەمریکایە.

حزبوڵڵا: بەردەوام دەبین لە بە ئامانجگرتنی بنکە ئەمریکییەکان لە عێراق
پێشت حزبوڵڵا: بەردەوام دەبین لە بە ئامانجگرتنی بنکە ئەمریکییەکان لە عێراق
بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار و تمەن و لیرە بەرزبووەوە
دواتر بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار و تمەن و لیرە بەرزبووەوە
ەیوەندیدار