سكاڵایەكی تایبەت بە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم تاوتوێ دەکرێت



بڕیارە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دانیشتنێكی تایبەت ئەنجامبدات سەبارەت بە سكاڵایەكی پەیوەست بە مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم، لەلایەن ژمارەیەك لە مووچەخۆرانەوە تۆماركراوە.

هاوکات سكاڵاكە بە ژمارە (٢٤٧/ فیدراڵی/٢٠٢٣) لەلایەن ٩ مووچەخۆری هەرێمی كوردستانەوە تۆماركراوە و دادگاكەش رۆژی یەكشەممە ٢٦ی تشرینی دووەمی بۆ تاوتوێكردنی دیاریكردووە.

لە کاتێکدا سكاڵاكە لە دژی جێبەجێنەکردنی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی تایبەت ژمارە (٢٢ی ساڵی ٢٠٠٨) لەسەر مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم و ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی تۆمارکراوە.

داوادەكەن دادگای فیدراڵی، حکومەتی ھەرێم پابەندبکات یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت وەک خۆی جێبەجێ بکات بە تایبەت ماددەکانی (٦، ٧، ٨ و ٩)، لەگەڵ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ڕاگرتنی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران.

 

بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار و تمەن و لیرە بەرزبووەوە
پێشت بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار و تمەن و لیرە بەرزبووەوە
ئەنقەرە: پیاوێکی تەمەن ٧٢ ساڵ پێنج ئەندامی خێزانێکی کوشت
دواتر ئەنقەرە: پیاوێکی تەمەن ٧٢ ساڵ پێنج ئەندامی خێزانێکی کوشت
ەیوەندیدار