لەماوەی مانگێکدا لەیەکێک لە نەخۆشخانەکان ٥٣٦ منداڵ لەدایک بوون



ئەمڕۆ پێنجشەممە، نەخۆشخانەی سەترە لە پارێزگای زیقار بڵاوی کردەوەلەماوەی مانگی تشرینی یەکەمی ڕابردوودا ٥٣٦ منداڵ لە نەخۆشخانەکەدا لەدایک بوون کە لە هەردوو ڕەگەزەکە پێکهاتوون.

عەلی جەبار سوەیح بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە لەدایکبوونەکان هەردوو ڕێگای ئەنجامدانی نەشتەرگەری و سروشتی لەخۆ گرتووە و ٢٣٨ منداڵ لە ڕەگەزی مێ و ٢٩٨ منداڵی دیکە لە ڕەگەزی نێر لەدایکبوون.

ئەوەشخراوەتەڕوو، هۆڵەکانی لەدایکبوونی سروشتی و نەشتەرگەری بەشێوەیەکی باش لەلایەن کارمەندانی پزیشکی و بەرستارییەوە بەڕێوە دەبرێن.

هاوکات، عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی کە رێژەی لەدایکبوون تێیدا بەرزە و گەشەکردنی دانیشتوان تێیدا خێرایە.

خوێندکارانی پۆلی ١٢ کۆتاییان بە خۆپیشاندان هێنا
پێشت خوێندکارانی پۆلی ١٢ کۆتاییان بە خۆپیشاندان هێنا
سەرۆک کۆمار: هێرشەکانی ئەمریکا هەڕەشەی تێکدانی ئاسایش دەکات
دواتر سەرۆک کۆمار: هێرشەکانی ئەمریکا هەڕەشەی تێکدانی ئاسایش دەکات
پەیوەندیدار