خوێندکارانی پۆلی ١٢ کۆتاییان بە خۆپیشاندان هێنا



ڕۆژی پێنجشەممە، خوێندکارانی پۆلی ١٢ ئامادەیی لەبەردەم پەروەردەی گشتی کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند، کۆتایی بە خۆپیشاندان دەهێنن، بەڵام بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن دەکەن.

خوێندکارانی پۆلی ١٢ ئامادەیی لە بەردەم پەروەردەی گشتی کۆبوونەوە و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند، ” ئێمە لێرە کۆبووینەتەوە بۆ داواکردنی مافەکانمان، داوای کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندن، درێژکردنەوەی ماوەی تاقیکردنەوەی وزاری دەکەین”.

ئاماژەیان بەوەشکرد، ” ئێمە لە سەرەتای بایکۆتی مامۆستایانەوە پاڵپشتی ماف و داواکاری مامۆستاکانمان کردووە، نامانەوێت نە مامۆستا نە خوێندکار زەرەرمەند ببن، بەڵام مامۆستایان وەک پێویست پاڵپشتی داواکاری خوێندکارانیان نەکردووە”.

هاوکات خوێندکاران ڕایانگەیاند کە کۆتایی بە خۆپیشاندانی رۆژانی پێنجشەممە دەهێنن، بەڵام بەردەوام دەبن لە بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن تا داواکارییەکانیان جێبەجێدەکرێت.

 

ئەنقەرە: پیاوێکی تەمەن ٧٢ ساڵ پێنج ئەندامی خێزانێکی کوشت
پێشت ئەنقەرە: پیاوێکی تەمەن ٧٢ ساڵ پێنج ئەندامی خێزانێکی کوشت
لەماوەی مانگێکدا لەیەکێک لە نەخۆشخانەکان ٥٣٦ منداڵ لەدایک بوون
دواتر لەماوەی مانگێکدا لەیەکێک لە نەخۆشخانەکان ٥٣٦ منداڵ لەدایک بوون
ەیوەندیدار