سەرۆک کۆمار: هێرشەکانی ئەمریکا هەڕەشەی تێکدانی ئاسایش دەکات



ئێوارەی چوارشەممە سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند، بۆردوومانەکەی ئەمریکا لە ناوچەی جورف سەخر پێشێلکاری سەروەری خاکی عێراقە.

لەتیف ڕەشید، سەرۆک کۆمار لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لە کەناڵی تێلێگرامی خۆیدا بڵاویکردووەتەوە، تێیدا ئیدانەی ئەو بۆردوومانانەی کرد کە بارەگایەکی بزووتنەوەی “حزبی کەتائیب”ی کردە ئامانج و لە ئەنجامدا قوربانی و برینداری لێکەوتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەو بۆردوومانە کە بەبێ ئاگاداری حکومەت و دەزگا ئەمنییەکانی عێراق ڕوویداوە، بە پەرەسەندنێکی قبوڵنەکراو و پێشێلکردنی سەروەری عێراق دادەنرێت، کە دەبێتە هۆی تێکدانی ئاسایش و سەقامگیری وڵات”.

جەختیشی کردەوە، “دەسەڵاتدارانی حکومەت لەگەڵ هێزە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان، پەرۆشی نیشان دەدەن و لە هەوڵدان بۆ بەرزکردنەوەی ئەو ئاسایش و سەقامگیرییەی بەدەست هاتووە، هەروەها بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی هاووڵاتیان”.

وتیشی، ” بڕیاری ئەمنیی عێراق بڕیارێکی سەروەرییە کە بە تایبەت لە دەسەڵاتی حکوومەتی عێراقدایە، هەڵسوکەوتکردنی تاک لایەنە لە ڕێگەی ئەنجامدانی هێرش و بۆردوومان کە ناکۆکن لەگەڵ بەرژەوەندی باڵای وڵات، دەبێتە هۆی دروستبوونی وێنەیەکی نەرێنی عێراق، ئەمەش ڕێگە پێدراو نییە”.

سەرۆک کۆماری عێراق هۆشداریدا لەوەی کە “ئەم جۆرە هێرشانە پێشێلکردنی بەرپرسیارێتی تایبەتی حکومەتە بۆ داڕشتنی سیاسەتی باڵای ئەمنی وڵات.”

لەماوەی مانگێکدا لەیەکێک لە نەخۆشخانەکان ٥٣٦ منداڵ لەدایک بوون
پێشت لەماوەی مانگێکدا لەیەکێک لە نەخۆشخانەکان ٥٣٦ منداڵ لەدایک بوون
کۆڵبەرێك بە هۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا
دواتر کۆڵبەرێك بە هۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار