سوریا مەرجی ڤیزای لەسەر هاوڵاتیانی عێراق هەڵگرت



بۆ یەکەمجار سوریا بڕیاریدا مەرجی وەرگرتنی ڤیزا لەسەر هاوڵاتییانى عێراق هەڵبگرێت و لەمەودوا عێراقییەکان دەتوانن بێ ڤیزا و ڕێگەدانى ئەمنیی بچنە خاکى سوریاوە.
ڕۆژنامەى ئەلوەتەنى سوریی بڵاویکردوەتەوە کە بڕیارى هەڵگرتنی مەرجی ڤیزا لەسەر هاوڵاتییانى عێراق لە ڕۆژى چوارشەممە (دوێنێ)ـوە چووەتە بوارى جێبەجێکردنەوە و ئەم بڕیارەش تەواوى دەروازە وشکانیی و ئاسمانییەکان دەگرێتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هاوڵاتیی عێراقى لەگەڵ گەیشتنى بۆ سنورەکانى سوریا جا لە دەروازە وشکانییەکان بێت یان فڕۆکەخانە ڕەزامەندى چونە نێو سوریا وەردەگرێت و پێویست بە داواى وەرگرتنی ڤیزاى پێشوەخت ناکات.
لە بەرامبەردا هاوڵاتی سوریی پێویستە بۆ هاتنە نێو خاکى عێراق مۆڵەتى گەشتى ئەلیکترۆنى وەربگرێت پێش ئەوەى لەڕێى خاڵە سنورییەکانەوە بێنە خاکى عێراقەوە.

کۆڵبەرێك بە هۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا
پێشت کۆڵبەرێك بە هۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا
هێزەکانی ئەمریکا: ژمارەیەک هێرشی درۆنی حوسییەکانمان تێکشکاند
دواتر هێزەکانی ئەمریکا: ژمارەیەک هێرشی درۆنی حوسییەکانمان تێکشکاند
ەیوەندیدار