کۆڵبەرێك بە هۆی سەختیی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا



کۆڵبەرێكی خەڵکی سەقز کە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بە سەختیی بریندار ببوو، گیانی لەدەستدا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ئێوارەی چوارشەممە ئەسعەد حەسەنپوور، کۆڵبەری خەڵکی گوندی جافرخانی سەقز، لە نەخۆشخانەی سەڵاحەدین ئەیوبی شاری بانە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
شەوی سێشەممە، ئەسعەد حەسەنپوور لە کاتی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە کۆڵبەرەکانی سنووری بانە، چەند گولـلەیەك بەر سکی کەوت و بە سەختی بریندار بوو.

دوێنێ شەویش بەهۆی سەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.

ڕێکخراوی هەنگاو ڕایگەیاند، لە دوای سەردانەکەی سەرەتای ئەم مانگەی ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆکی ئێرانەوە بۆ بانە، ئەمە چوارەم کۆڵبەرە لە سنووری ئەو شارە بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران دەکوژرێن.

سەرۆک کۆمار: هێرشەکانی ئەمریکا هەڕەشەی تێکدانی ئاسایش دەکات
پێشت سەرۆک کۆمار: هێرشەکانی ئەمریکا هەڕەشەی تێکدانی ئاسایش دەکات
سوریا مەرجی ڤیزای لەسەر هاوڵاتیانی عێراق هەڵگرت
دواتر سوریا مەرجی ڤیزای لەسەر هاوڵاتیانی عێراق هەڵگرت
ەیوەندیدار