ئاسایشی هەولێر: دوو کەسمان دەستگیرکرد لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بانگەشەیان بۆ کاری بەدڕەوشتی دەکرد



ئاسایشی هەولێر دەستگیر کردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند، کەخاوەنی چەند کەناڵێکی بەدڕەوشتین لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: “ماویەک چەند کەسانێک دور لەڕەوشت و داب و نەریت و بەها کۆمەڵایەتیەکان بەشێوەی (ڕاستەو خۆ /لایڤ) لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە بانگەشەیان بۆ کاری بەدڕەوشتی و هەڕەشەیان لە خەڵک دەکرد”.

ئاسایشی هەولێر دەشڵێت:”دوای ئەنجامدانی بەدواداچون لەلایەن هێزەکانمانەوە، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانیمان دوو لەو تۆمەتبارانە دەستگیر بکەین بەناوەکانی (ز ، م ، ع ) و ( أ ، ق ، أ) ،لە لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە خاونی چەند کەناڵێکن لە تۆڕی تێلگرام بەناوەکانی (ڕیکۆردی هەڕەشەکان لێرەیە ، ڤیدۆی کچەکەی ک، ژنم هەیە بۆ…، CTS) کە گرتەڤیدۆی چەندین ئافرەت و پیاویان لایەو لەبەرامبەر پارە یان کارتی مۆبایل بۆ کەسانی تریان ڕەوانە کردوە,هەروەها بازرگان و بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەریش بون”.

محەمەد حاجی مەحمود: ئێستا عێراق کورد بە عێراقی نازانێ بەڵام هەموو کورد شینی بۆ دەکات
پێشت محەمەد حاجی مەحمود: ئێستا عێراق کورد بە عێراقی نازانێ بەڵام هەموو کورد شینی بۆ دەکات
سبەینێ نەوت لەم گەرەکانەی سلێمانی دابەشدەکرێت
دواتر سبەینێ نەوت لەم گەرەکانەی سلێمانی دابەشدەکرێت
پەیوەندیدار