حكومەتی هەرێم كاتی چارەسەربوونی كێشەی مووچەی ڕاگەیاند



یاریدەدەری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات، لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا كێشەی مووچە چارەسەر دەبێت و پەرلەمانتارێكی كوردیش لە بەغدا دەڵێت: “ناردنی پارەی دیكە بۆ مووچە تەنها لە دەسەڵاتی ئەودا نییە و دەبێت ئەنجوومەنی وەزیران بریاری لێ‌ بدات”.

ڕێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای کردوە هەمواری یاسای بودجە بکرێتەوە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە خەرجی فیعلی دەردەهێنرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەرەتای ساڵی 2024 کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر دەبێت و فەرمانبەرانی هەرێم مانگانە لەگەڵ فەرمانبەرانی عێراق مووچە وەردەگرن.

لای خۆشیەوە، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەیەکی زۆر نزیکدا بەغدا ٧٠٠ ملیار دیناری دیکە دەنێرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە گەیشتنی ٧٠٠ ملیار دینارەکە لە بەغداوە، لیستی مووچە بڵاودەکەنەوە و دەست بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران دەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لەگەڵ حکومەتی عێراق لێکتێگەیشتنی باش هەیە بۆ ناردن و پێدانی پارە بۆ سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵ.

هاوكات، مەریوان قەرەنی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە، ڕۆژی یەك شەممە لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی كۆبووینەوە و گفتوگۆمان لەبارەی چەند پرسێكی گرنگ كرد سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

محەمەد شیاع سوودانی لەبارەی مووچەی سێ مانگی كۆتایی ئەمساڵ و بەردەوامبوون لەسەر ناردنی قەرزی سێ مانگ بە مەریوان قەرەنی ڕاگەیاندووە، “بڕیاردان لەسەر بەردەوامبوون لە ناردنی بڕی ٧٠٠ ملیار دینار بۆ سێ مانگی دیكەش جگە لەو سێ مانگەی بڕیاری لێ دراوە، لە دەست ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە و لە دەستی ئەوان نییە”.

وتووشیەتی، “ئەو پارەیەی لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی یاسای بودجە دیاریكرابوو تا بۆ هەرێمی كوردستانی بنێرن زۆر كەمترە لە پێویستیی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە، تەنانەت ئەو ٧٠٠ ملیار دینارەشی دیاریكراوە، هێشتا كەمترە لەو پارەیەی هەرێمی كوردستان بۆ مووچە پێویستیەتی”.

 

لە هەرێمی كوردستان پەڵەی دا
پێشت لە هەرێمی كوردستان پەڵەی دا
هاتووچۆی هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
دواتر هاتووچۆی هەولێر هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە
ەیوەندیدار