بەرپرسانی ئەمریکا داوای کاردانەوەی توند دەکەن



ڕۆژنامەی واشنتۆن پۆست ڕایگەیاند، بەشێک لە بەرپرسانی پنتاگۆن بێزارن لە پەرەسەندنی هێرشەکان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا.

ڕۆژنامە ئەمریکییەکە لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بەرپرسانی ناو وەزارەتی بەرگری ئەمریکا پێیان وایە کە پنتاگۆن ستراتیژییەکی ناتەبای گرتۆتەبەر بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی میلیشیاکانی ئێران، هاوکات هەندێک لە بەرپرسان پێیان وایە کە “هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا” کە لەلایەن سەرۆک جۆ بایدنەوە پەسەندکرابوون “نەیانتوانیووە هێرشەکان بوەستێنن.”

یەکێک لە بەرپرسانی وەزارەتی بەرگری وتی، ئەگەر ئێمە هەوڵی ڕێگریکردن لە هێرشی سەر بنکەکانی ئەمریکا دەدەین، بەڵام ئەنجامێکی کاریگەری بەدەستنەهێناوە.

بەرپرسێکی باڵا لە وەزارەتی بەرگری ڕایگەیاند، “پنتاگۆن بژاردەی زیاتری خستۆتە بەردەم سەرۆک بایدن، بەدەر لەو ڕێوشوێنانەی تا ئێستا گیراونەتەبەر”، جەختیشی لەوە کردەوە کە “گومان لە ناو وەزارەتی بەرگریدا لە زیادبووندایە سەبارەت بەو ڕێبازەی تا ئێستا گیراوەتەبەر”.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پنتاگۆن، لە ١٧ی تشرینی یەکەم تا ئێستا زیاتر لە ٦٠ سەربازی ئەمریکی برینداربوون، لە ماوەیەکی کەمدا ٦١ هێرشکراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا، دوای ئەوەی لە نێوان مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢١ تا مانگی ئازاری ٢٠٢٣ نزیکەی ٨٠ ڕووداوی هاوشێوە تۆمارکراوە.

هاوکات نزیکەی دوو هەزار و ٥٠٠ سەربازی ئەمریکی لە عێراق جێگیرکراون و نزیکەی ٩٠٠ سەربازیش لە سوریا جێگیرکراون، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکاندایە بۆ ڕێگریکردن لە گەڕانەوەی داعش.

کێشەکانی کۆرەک چارەسەر دەکرێن
پێشت کێشەکانی کۆرەک چارەسەر دەکرێن
حکومەتی هەرێم: لە ماوەیەکی نزیکدا بەغدا ٧٠٠ ملیار دەنێرێت
دواتر حکومەتی هەرێم: لە ماوەیەکی نزیکدا بەغدا ٧٠٠ ملیار دەنێرێت
پەیوەندیدار