بەهۆی لافاوەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا



بەهۆی ئەو شەپۆلی باران بارینەی لە ئێوارەی ڕابردووەوە پارێزگای نەینەوای گرتووەتەوە تا ئێستا لانیکەم سێ کەس گیانیان لەدەستداوە

میدیا عێراقییەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، لە نزیک گوندی وادی مور، کەدەکەوێتە سەر ڕێگەی بەغدا لە باشووری شاری موسڵ گەنجێک گیانی لەدەستداوە و لەناو سەنتەری شاری موسڵیش دوو کەسی دیکە بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە خنکاون.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە چەند ناوچەیەکی سنووری پارێزگاکە هاوڵاتیان و تیمەکانی بەرگری شارستانی دەیان کەسیان لە مردن ڕزگار کردووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی ناوچەکەی گرتووەتەوە و لەپێناو سەلامەتی سەر و ماڵی هاوڵاتیاندا لە ژمارەیەک لە پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دوو شەممە کرایە پشووی فەرمی.

ماکرۆن بۆ نەتەنیاهۆ: ژمارەی قوربانیانی مەدەنی لە غەززە لە ئاستێکی بەرزدایە
پێشت ماکرۆن بۆ نەتەنیاهۆ: ژمارەی قوربانیانی مەدەنی لە غەززە لە ئاستێکی بەرزدایە
بەڕێوەبەری کەشناسی زانیاری لە بارەی کەشوهەوا بڵاودەکاتەوە
دواتر بەڕێوەبەری کەشناسی زانیاری لە بارەی کەشوهەوا بڵاودەکاتەوە
ەیوەندیدار