ماکرۆن بۆ نەتەنیاهۆ: ژمارەی قوربانیانی مەدەنی لە غەززە لە ئاستێکی بەرزدایە



ئیمانوێ ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا هۆشداری دایە بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل و پێی ڕاگەیاند ژمارەی قوربانیانی مەدەنی لە کەرتی غەززە لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە.

لەڕاگەیەنراوێکدا کۆشکی سەرۆکایەتی فەڕەنسا ناسراو بە کۆشکی ئیلیزی ئاماژەی بەوەکردووە، ماکرۆن نیگەرانی خۆی لە زۆری ژمارەی قوربانیانی مەدەنی فەلەستینی ڕاگەیاندووە و داوای کردووە هەموو هەوڵێک لەپێناو پاراستن و سەلامەتی گیانی مەدەنییەکاندا بگیرێتەبەر.

لەڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لەسەر هەمان بابەت سەرۆکی فەڕەنسا پەیوەندی بە مەحمود عەباس سەرۆکی فەلەستینەوە کردووە و جەختی لەوەکردووەتەوە، سەرکۆنەی هەر کردەوەیەکی توندوتیژی دەکات دژ بە خەڵکانی مەدەنی لە فەلەستین ئەنجام بدرێت.

جەختی لەوەشکردووەتەوە، پێوسیتە لەسەر حکومەتی فەلەستین و وڵاتانی ناوچەکە سەرکۆنەی توندی هێرشەکانی بزوتنەوەی حەماس بۆسەر ئیسرائیل بکەن کە لە حەوتی ئۆکتۆبەری ڕابردوودا ئەنجامیدا.

هاوکات، بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل  پشتیوانی خۆی بۆ فراوانکردنی کارە مرۆییەکانی فەڕەنسا بۆ هاوڵاتیانی مەدەنی لە کەرتی غەززە دووپاتکردەوە.

داوا لە هاووڵاتیان دەکرێت پەیوەندی بە هێڵی گەرمەوە بکەن
پێشت داوا لە هاووڵاتیان دەکرێت پەیوەندی بە هێڵی گەرمەوە بکەن
بەهۆی لافاوەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا
دواتر بەهۆی لافاوەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا
ەیوەندیدار