بەڕێوەبەری کەشناسی زانیاری لە بارەی کەشوهەوا بڵاودەکاتەوە



بەڕێوەبەری كەشناسی ‌و بومەلەرزەزانیی ھەرێم ڕایگەیاند، “گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان کردووە، هاوکات لە ساڵانی ئایندەش بەردەوامدەبێت، بەگوێرەی پێشبینییەکان ئەمساڵ ڕێژەی بارانبارین زۆرتر دەبێت”.

فازڵ ئیبراھیم، بەڕێوەبەری كەشناسی ‌و بوومەلەرزەزانی ھەرێم ڕایگەیاند، لە بەرەبەیانی ئه‌مڕۆوه‌ شەپۆلی بارانبارین چڕتر دەبێتەوە بەتایبەت لە هەردوو سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆک، سەبارەت بە سنووری پارێزگای سلێمانیش پێشبینیدەکرێت شەپۆلی بارانبارین لە دوای کاتژمێر ١١ی بەیانی چالاک بێت‌ و تا دوای نیوەڕۆ بەردەوامدەبێت، ئەمەش وادەکات پلەکانی گەرما بەڕادەیەکی بەرچاو لە چوار بۆ پێنج پلە ڕوو لە دابەزین بێت، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفربارین دەستپێدەکات”.

فازڵ ئیبراھیم، باسی لەوەشکرد، “هۆکاری بارانبارینی بەخوڕی ئەمساڵ بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواوەیە و تایبەت نییە بە هەرێمی کوردستان و لە سەرانسەری جیهان گۆڕانکارییەکان بەدیدەکرێت، هاوکات ئەمساڵ ‌و ساڵانی ئایندەش ئەم ڕەوشەی کەشوهەوا بەمشێوەیە دەبێت، یەکێک لەو ڕاسپاردانەی ڕێکخراوە کەشناسیە جیهانەکان ئاماژەی پێدەکەن ئەوەیە کە دەبێت مرۆڤ خۆی بگونجێنێت لەگەڵ گۆڕانەکانی کەشوهەوا”.

بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت خێرایی با بگاتە سەرووی ٣٥ کیلۆمەتر لەکاتژمێرێکدا، هەربۆیەش ئەم بایە وایکرد ئەمشەو ڕێژەی دابارین کەمتربێت، بەڵام سبەی بەیانی پێشبینی کەمبوونەوەی خێرایی با دەکرێت، هەر بۆیە ڕێژەی بارانبارین زیاتر دەبێت.

وتیشی، “لە سێ ساڵی ڕابردوودا هەرێمی کوردستان ڕووبەڕووی وشکەساڵی و کەمی بارانبارین بووەوە، ئەمەش وایکرد کاریگەرییەکانی بەردەوامبێت، هاوکات بەروارد بە ساڵی ڕابردوو لە ڕووی بارانبارینەوە لەوکاتە لەسەرتاسەری هەرێم بەڕێژەی ٪٢٠ بەراورد دەکرێت ئەم ڕێژەیەش دڵخۆشکەرە، وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ دڵخۆشکەر دەبێت”.

بەهۆی لافاوەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا
پێشت بەهۆی لافاوەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا
تەقە لە نووسینگەی جێگری سەرۆکی پەرلەمان کرا
دواتر تەقە لە نووسینگەی جێگری سەرۆکی پەرلەمان کرا
پەیوەندیدار