تەقە لە نووسینگەی جێگری سەرۆکی پەرلەمان کرا



بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوو شەممە، لە شاری کەرکووک تەقە لە نووسینگەی شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کرا.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، “بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەقە لە نووسینگەی کەرکووکی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کراو و دەستبەجێ لەلایەن پاسەوانەکانەوە وەڵام تەقەکەرەکان درایەوە”.

شاخەوان عەبدوڵا باسی لەوەشکردووە، ئۆتۆمبێلەکە لەجۆری تۆیۆتا کامرییە و توانیویانە لەکاتی وەڵامدانەوەدا بیپێکن، بەڵام هەڵهاتووە.

وتیشی، وێڕای داواکردنمان لە دەزگا ئەمنییەکان بۆ دۆزینەوەی ئەنجامدەرانی ئەم کردەوەیە، خەڵکی بە شەرەفی کەرکووک دڵنیا دەکەینەوە ئەم هێرشەش هاوشێوەی هێرشەکانی پێشوو لە خزمەت کردنی سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکووک ڕامان ناگرێت.

بەڕێوەبەری کەشناسی زانیاری لە بارەی کەشوهەوا بڵاودەکاتەوە
پێشت بەڕێوەبەری کەشناسی زانیاری لە بارەی کەشوهەوا بڵاودەکاتەوە
پۆلیسی سۆران: کەسێکمان بە تۆمەتی ساغکردنەوەی پارەی ساختە دەستگیرکردووە
دواتر پۆلیسی سۆران: کەسێکمان بە تۆمەتی ساغکردنەوەی پارەی ساختە دەستگیرکردووە
ەیوەندیدار