پۆلیسی سۆران: کەسێکمان بە تۆمەتی ساغکردنەوەی پارەی ساختە دەستگیرکردووە



بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران رایگەیاند، ئەمڕۆ مەفرەزەکانیان لە سەنتەری بازاڕی سۆران لەکاتی ساغکردنەوەی پارەی ساختەدا کەسێکیان دەستگیرکرد، کە بڕی ٩٥٠ ھەزار دیناری عێراقی لەجۆری “بیست و پێنج ھەزاری” و بڕی ٢٠٠ دۆلاری ئەمریکی پێبووە.
پۆلیسی سۆران دەشڵێت:” ئەو کەسە بڕی ١٠٠ ھەزار دیناری دیکەی ساختەی ساغکردبووەوە و دواتر ئەو بڕەش دەستی بەسەردا گیرا”.
 بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوەکەدا بڵاویکردووەتەوە، لە ئێستادا تۆمەتبار بە پێی ماددەی ٢٨١ لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراوە، لێکۆڵینەوەکانیش لەگەڵیدا بەردەوامە.
تەقە لە نووسینگەی جێگری سەرۆکی پەرلەمان کرا
پێشت تەقە لە نووسینگەی جێگری سەرۆکی پەرلەمان کرا
پارێزگای هەولێر بۆ هاووڵاتییان: لە کاتی دروستبوونی لافاو پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکەن
دواتر پارێزگای هەولێر بۆ هاووڵاتییان: لە کاتی دروستبوونی لافاو پەیوەندی بەم ژمارانەوە بکەن
ەیوەندیدار