گۆڕانکاری لە چوار پۆستی ئیداریی سلێمانیدا کرا



بە پێی فەرمانێکی وەزارەتی ناوخۆ، گۆڕانکاریی لە چوار پۆستی ئیداریی پارێزگای سلێمانیدا کرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە، پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە لە سەر بنەمای فەرمانی وەزاریی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەپێی دەسەڵاتەکانی پارێزگار، گۆڕانکاریی لە چوار پۆستی ئیداریدا کرا.

ڕاشیگەیاند، بە پێی فەرمانەکە شاهۆ عوسمان دەبێتە جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی بەوەکالەت، عوسمان ئەنوەر دەبێتە قائیمقامی قەزای شارباژێڕ بەوەکالەت، رەفعەت فاتیح بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی بەکرەجۆ و هیوا محەمەدیش دەبێتە بەڕێوەبەری ناحیەی سیوەیل.

پارێزگای سلێمانی ڕوونیشیکردەوە بەرپرسە نوێکان بە ئامادەبوونی هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و عەتا محەمەد نوێنەری جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی، بۆ دەستبەکاربوونی لە پۆستەکانیان ڕاسپێردران.

سەبەتەیەكی خۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت
پێشت سەبەتەیەكی خۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا دابەش دەكرێت
نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ ئازادکرا
دواتر نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ ئازادکرا
پەیوەندیدار