نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ ئازادکرا



عەلی ڕەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی وانەبێژ کەمێک پێش ئێستا لە شاری هەولێر بە کەفالەت ئازادکرا.

کاروخ عەبدوڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ ڕایگەیاند، مامۆستا عەلی ڕەئوف بە کەفالەت ئازادکراوە.

دوێنێ شەممە مامۆستا عەلی ڕەئوف لە بازگەی کەڵەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری هەولێرەوە دەستگیرکرا، لە کاتێکدا پێشتر بانگەشەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی لە شاری هەولێر کردبوو.

هاوکات بڕیاربوو ئەمڕۆ یەکشەممە، مامۆستایانی وانەبێژ بۆ داواکردنی دامەزراندن لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر گردببنەوە، بەڵام ژمارەیەكی زۆر هێزی ئەمنی بڵاوکرانەوە و ڕێگەیان بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانی مامۆستایان نەدا.

 

گۆڕانکاری لە چوار پۆستی ئیداریی سلێمانیدا کرا
پێشت گۆڕانکاری لە چوار پۆستی ئیداریی سلێمانیدا کرا
نرخی بەرمیلێك نەوت دەبێت بە 60 هەزار دینار
دواتر نرخی بەرمیلێك نەوت دەبێت بە 60 هەزار دینار
ەیوەندیدار