هێڵی ئینتەرنێت لە ئێران کێشەی تێدا دروستبوو



ئەمڕۆ شەممە، میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە هێڵی ئینتەرنێت بەشیوەیەکی بەرفراوان لە ئێران پچڕاوە و خەڵکی بە ئاسانی نەیانتوانیووە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەکار بهێنن.

ئاژانسی هەواڵی نەسیمی ئێرانی ڕایگەیاند، ئەو بڕینی ئینتەرنێتەی کە کاتژمێرێک لەمەوبەر لە هەندێک ناوچەی وڵاتەکە ڕاگەیەندرا، بەتایبەتی لە تاران، چارەسەر دەکرێت.”

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئاژانسی هەواڵی خوێندکارانی چاکسازیخواز “ISNA” ڕایگەیاند، چالاکی هەندێک لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان وەستاوە.

بەگوێرەی ڕاگەیاندنەکانی ئێران، هێڵی ئینتەرنێت لە ئێراندا توشی پچڕانێکی قورس بووە و ئەم گرفتەش لە دەوروبەری کاتژمێر ١٠ی سەرلەبەیانیدا ڕوویداوە، هاوکات وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ئێران هەتا ئێستا هیچ لێدوانێکی لەوبارەیەوە نەداوە.

ئێرانییەکان زۆر بەزەحمەت دەستیان دەگات بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی وەک فەیسبووک، تویتەر، واتسئاپ، ئینستاگرام و تەلەگرام، چونکە ناچارن ئەو بەرنامانە بەکاربهێنن کە بە “VPN” ناسراون.

ئەم وڵاتە خواردنی گۆشتی سه‌گی قه‌ده‌غه‌ کرد
پێشت ئەم وڵاتە خواردنی گۆشتی سه‌گی قه‌ده‌غه‌ کرد
بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
دواتر بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار