ئەم ساڵ بەشێک لە خێزانەکانی هەڵەبجە دوو بەرمیل نەوت وەردەگرن



وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کورستان دەڵێت، زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن لیتر نەوت بەسەر ٥١٥ هەزار خێزاندا دابەشکراوە. بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەڵەبجەش دەڵێت، ئەم ساڵ بەشێکی خەڵکی ناوچەکەیان دوو بەرمیل نەوت وەردەگرن.

بەگوێرەی ڕاگەیێندراوێکی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان، هەتا ڕۆژی هەینی، ١٧-١١-٢٠٢٣، لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن لیتر نەوت بەسەر ٥١٥ هەزار خێزاندا دابەشکراوە، کە هەرخێزانێک بەرمیلێکی وەرگرتووە. دابەشکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستان لە ٢٨ی مانگی ڕابردووەوە دەستیپێکرد و لە سەنتەری شارەکانی سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە دابەشكردنی نەوت بەردەوامە.

لە سلێمانی کە بۆ دابەشکردنی نەوت کراوە بە ١٠ مەڵبەند، دابەشکردنەکە لە دوایین مەڵبەندی شارەکەدا بەردەوامە و بڕیارە ئەمڕۆ لە گەڕەکەکانی تاڤگە، کانی کوردە، کانی سپیکە و گردەبڕاوەکە نەوت دابەشبکرێت.

دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری هەڵەبجەش بەردەوامە. ژیار ئەکرەم، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەڵەبجە ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاند، نزیکەی چوار ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر زیاتر لە ٢١ هەزار خێزاندا دابەشکردووە و دابەشکردنیش بەردەوام دەبێت.

ژیار ئەکرەم دەڵێت، زیاتر لە ١٠ هەزار بەرمیلیان لەنێو شاردا داوە بەو خێزانانەی ساڵی پار نەوتیان وەرنەگرتووە. وتیشی، “دابەشکردن لە ناوچە شاخاوییەکانیش کۆتاییهاتووە. ئێستا ڕەزامەندیی پارێزگارمان دەوێت بۆ دابەشکردنی نەوت لەنێو شاردا بەسەر ئەو خێزانانەی ئەم ساڵ نەوتیان وەرنەگرتووە، یان دووبارە دابەشکردن لە ناوچە شاخاوییەکان. لە هەردوو دۆخەکە بەشێک لە خێزانەکان وەرگرتنی نەوتیان دەبێتە دوو بەرمیل لە ئەم ساڵدا، کە مافی خۆیانە و پێشتر چەند ساڵێک نەوت دابەش نەکراوە”.

ڕۆژانی داهاتوو نمە باران دەبارێت
پێشت ڕۆژانی داهاتوو نمە باران دەبارێت
لەسەر کەوتنەخوارەوەی کچێک لە باڵەخانەیەکی هەولێر دوو کەس دەستگیرکران
دواتر لەسەر کەوتنەخوارەوەی کچێک لە باڵەخانەیەکی هەولێر دوو کەس دەستگیرکران
ەیوەندیدار