ڕۆژانی داهاتوو نمە باران دەبارێت



ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن سەبارەت بە کەشی پێشبینیکراوی ڕۆژانی داهاتوو ڕایگەیاند، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان.

ئاماژەی بەوەکرد، پلەکانی گەرما  بەرز دەبێتەوە بە (١ – ٢) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی دوێنێ، خێراى با لەسەرخۆ دەبێت لە نێوان ١٠-٢٠ کیلۆمەتر، بە ئاڕاستەی باشورى خۆرئاوا.

یەکشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە هەندێ کات و شوێن، لە کاتەکانی شەودا ڕێژەی دابارین زیاد دەکات هەندێکجار هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت، لە کاتی شەودا خێراى با چالاک دەبێت بۆ سەرووی ٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 20

سلێمانی : 17

دهۆک : 18

کەرکوک : 22

هەڵەبجە : 20

زاخۆ : 19

سۆران : 16

حاجی ئۆمەران : 10

گەرمیان : 24

 

ئوردن: هیچ سەربازێکی عەرەبی بەشداری جەنگی غەززە ناکات
پێت ئوردن: هیچ سەربازێکی عەرەبی بەشداری جەنگی غەززە ناکات
ئەم ساڵ بەشێک لە خێزانەکانی هەڵەبجە دوو بەرمیل نەوت وەردەگرن
دوات ئەم ساڵ بەشێک لە خێزانەکانی هەڵەبجە دوو بەرمیل نەوت وەردەگرن
پەیوەندیدار