لەسەر کەوتنەخوارەوەی کچێک لە باڵەخانەیەکی هەولێر دوو کەس دەستگیرکران



شەوی ڕابردوو کچێک لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە شاری هەولێر کەوتەخوارەوە و ئاسایشی هەولێر دەڵێت، دوو کەسیان بەهۆی ڕووداوەکەوە دەستگیر کردووە.

ڕووداوەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەنگدانەوەی زۆری لێکەتەوە و بەو جۆرە بڵاوکرایەوە کە دوو کەسی دیاری نێو تیکتۆک “کچەکەیان خستووەتە خوارەوە”، بەڵام هێشتا لایەنە ئەمنییەکان ئەوەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە.

ئەمڕۆ شەممە، سەرچاوەیەک لە ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند، دوو کەسیان وەکو تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیرکردووە و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکەن.

سەرچاوەکەی ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە، “کچەکە هەتا درەنگانی شەوی ڕابردوو لە ژیاندا ماوە، بەڵام تەندروستی ناجێگربوو و لەژێر چاودێریی چڕدا بوو”.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری خەڵک کچەکە لە شوقەکانی ئیسکان لەلایەن دوو کەسەوە کە لە تیک تک ناسراون دەبێتە دەمەقاڵێیان و کچەکە پەلکێش دەکەن بۆ ئەوەی بیخەنە خوارەوە.

پەیامنێری خەڵک ئاماژەی بەوەشکرد، شایەتحاڵەکان ئەوەیان پشتڕاستکردووەتەوە کچەکە داوای کردووە نەیخەنەخوارەوە و هاواری کردووە، بەڵام دوو کەسەکە گوێیان بە هاوارەکانی نەداوە و خستوویانەتە خوارەوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئاسایشی هەولێر لێکۆڵینەوە لە تۆمەتبارانی ڕووداوەکە دەکات و بڕیارە دوای لێكۆڵینەوەکان زانیاری زیاتر لەبارەی ڕووداوەکە بخەنەڕوو.

بەگوێرەی پۆلیسی هەرێمی کوردستان، ساڵی ڕابردوو ٤٥٥ ڕووداوی کوشتنی ئەنقەست، بە هەڵە و خۆکوشتن لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.

ئەم ساڵ بەشێک لە خێزانەکانی هەڵەبجە دوو بەرمیل نەوت وەردەگرن
پێشت ئەم ساڵ بەشێک لە خێزانەکانی هەڵەبجە دوو بەرمیل نەوت وەردەگرن
نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژانى هه‌رێم دەستگیرکرا
دواتر نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژانى هه‌رێم دەستگیرکرا
پەیوەندیدار