نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژانى هه‌رێم دەستگیرکرا



عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژانى هه‌رێم، بەهۆی ڕاگەیاندنی خۆپیشاندانی گشتی مامۆستایانی وانەبێژ، بەیانی ئەمڕۆ  لەلایەن ئاسایشی هەولێر دەستگیرکرا.

هاوڕێیەکی مامۆستا عەلی رەئووف بۆ (خەڵک) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ مامۆستا عەلی لە بەردەڕەشەوە بۆ هەولێر بە ڕێکەوتین بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی سبەینێی مامۆستایان و وانەبێژان لە هەولێر.

ئاماژەی بەوەکرد، پاش گەیشتنمان بە بازگەی کەڵەک لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکرا و ئێستا بەرەو هەولێر دەیبەن، بەهۆی ئەوەی پێشتر خۆپیشاندانی مامۆستایان و وانەبێژانی ڕاگەیاندووە.

عەلی رەئووف مستەفا، نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژانى هه‌رێم پێشتر ڕایگەیاندووە، ڕۆژی یەکشەممە بە نوێنەرایەتی سەرجەم پارێزگا و پەروەردەکان ده‌چنه‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران و بەشداری خۆپێشاندان دەکەن، ئەمڕۆش بە هەمان هۆکار لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکراوە.

لەسەر کەوتنەخوارەوەی کچێک لە باڵەخانەیەکی هەولێر دوو کەس دەستگیرکران
پێشت لەسەر کەوتنەخوارەوەی کچێک لە باڵەخانەیەکی هەولێر دوو کەس دەستگیرکران
ئیسرائیل پێشنیاری ئاڵوگۆڕی دیلەکان ڕەتدەکاتەوە
دواتر ئیسرائیل پێشنیاری ئاڵوگۆڕی دیلەکان ڕەتدەکاتەوە
ەیوەندیدار