ئیسرائیل پێشنیاری ئاڵوگۆڕی دیلەکان ڕەتدەکاتەوە



ئەمڕۆ شەممە ڕۆژنامەی یەدیوت ئەهرۆنۆتی ئیسرائیلی ڕایگەیاند، حکومەتی بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل نێوەندگرانی قەتەری ئاگادارکردوەتەوە لە ڕەتکردنەوەی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی زیندانیان لەگەڵ حەماس، کە بەپێی ئەو ڕێککەوتنە ٥٠ دەستگیرکراوی ئیسرائیلی ئازاد دەکرێن.

بەگوێرەی ئەوەی ئاژانسی هەواڵی جیهانی عەرەبی به‌پشت به‌ستن به‌ ڕۆژنامە ئیسرائیلیییەکان بڵاویكردوه‌ته‌وه‌، ئیسرائیل پابەندە بە جیانەکردنەوەی ئەو خێزانانەی کە لە دیلدا گیراون، هەروەها هەموو منداڵ و دایکان ئازاد بکات، لەکاتێکدا حەماس پێشنیاری ئازادکردنی ٥٠ دەستگیرکراوی کرووە بەبێ پۆلێنکردن یان پێدانی ئازادیی هەڵبژاردنی ئیسرائیل.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەکردووە، ئیسرائیل “ئامادەیی خۆی دەربڕیووە بۆ ئەوەی نەرم و نیان بێت سەبارەت بە ماوەی ڕۆژانی ئاگربەست بۆ ئەوەی ڕێگە بە ئازادکردنی ڕفێنراوانی زیاتر بدات”. ئەوەشی خستوه‌تەڕوو، ئەنجومەنی جەنگی ئیسرائیل بڕیاری ڕەتکردنەوەی ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی ئیسرائیلی وەک پێشنیارکراوی داوە، بەو پێیەی نه‌ته‌نیاهۆ هاوڕابووە لەگەڵ هەڵوێستی وەزیری بەرگری ئیسرائیدا.

ئەنجومەنی جەنگی ئیسرائیل بڕیاریدا “بەردەوام بێت لە زیادکردنی فشارە سەربازییەکان بۆ سەر حەماس، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەم هەنگاوانە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی چانسی گەیشتن بە ڕێککەوتن”.

رۆژنامە ئیسرائیلییەکە ئاماژەی بەوەکردوە، یەحیا سینوار، سەرۆکی بزوتنەوەی حەماس لە غەززە ڕایگه‌یاند، کە “تا سوپای ئیسرائیل لە نەخۆشخانەی شیفا بێت، ناتوانێت دانوستان لەگەڵ ئیسرائیل بکات”.

نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژانى هه‌رێم دەستگیرکرا
پێشت نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژانى هه‌رێم دەستگیرکرا
ڕۆژنامەنووسێکی کورد خەڵاتی ئازادی رۆژنامەوانی پێبەخشرا
دواتر ڕۆژنامەنووسێکی کورد خەڵاتی ئازادی رۆژنامەوانی پێبەخشرا
ەیوەندیدار