شەپۆلێکی بەفر و باران رۆژهەڵاتی کوردستان دەگرێتەوە



شەپۆلەکانی بارانبارین بەشی زۆری پارێزگاکانی ورمێ، لوڕستان و ئیلامی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە. کەشناسی کرماشانیش پێشبینی دەکات لە ڕۆژی دووشەممەوە بارانبارین دەستپێبکات و لە بەشی زۆری ئەو پارێزگایە باران ببارێتپێشبینی دەکرێت پلەی گەرما لە پارێزگای سنە هەشت بۆ ١٠ پلەی سیلیزی دابەزێت.

لە ڕۆژی پێنجشەممەوە بارانبارین لە پارێزگای ورمێ دەستیپێکردووە و بە گوێرەی کەشناسی پارێزگاکەش، بارانبارین هەتا ڕۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت و لە هەندێک شوێنیش ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە.

رۆژی هەینی ١٧-١١-٢٠٢٣ لە شاری خۆی و ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بارینی بەفر دەستی پێکرد. بارینی بەفرەکە بووەتە هۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و کەشناسی پێشبینی دەکات، پلەی گەرما لە بەشێکی پارێزگاکە زۆر دابەزێت و کەشەکە تەواو سارد بێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە چاوەڕوان دەکرێت شەپۆلێکی سەرما پارێزگای سنە بگرێتەوە و پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ شەممە، شەپۆلێکی بارانبارین بەشی زۆری پارێزگای سنە بگرێتەوە. بە گوێرەی کەشناسی پارێزگاکە، ئەمڕۆ شەممە شەپۆلێکی باران بارین دەستپێ دەکات و هەتا ڕۆژی سێشەممە بەردەوام دەبێت.

کەشناسی سنە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە رۆژی دووشەممەوە پلەکانی گەرما لە بەشی زۆری پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەند پلەیەک دادەبەزێت.

هاوکات، لە پارێزگای لوڕستان تەم ئاستەنگی هاتووچۆی دروستکردووە، لە بەرەبەیانی رۆژی هەینییەوە لە بەشی زۆری پارێزگای لوڕستان باران بارین دەستیپێکردووە و بەهۆی دروستبوونی تەمەوە بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی پارێزگاکە هۆشداری دەداتە شۆفێران و داوایان لێ دەکات بە وریاییەوە شۆفێری بکەن.

لەهەمان کاتدا، شەپۆلێکی بارانبارین پارێزگای ئیلامی گرتووەتەوە و کەشناسیی پارێزگاکەش پێشبینی دابەزینی پلەیکانی گەرما لە هەموو ناوچەکانی پارێزگاکە دەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی پارێزگای ئیلام پێشبینی دەکات ئەمڕۆ شەممە، یەکشەممە و دووشەممە لە ڕۆژئاوای پارێزگاکە باران ببارێت و پلەی گەرما نزیکەی چوار پلەی سیلیزی دابەزێت.

هۆشداری لە دروستبوونی لافاو دەدرێت
پێشت هۆشداری لە دروستبوونی لافاو دەدرێت
کەشناسی: ئەمشەو باران دەبارێت و تەمیش دروست دەبێت
دواتر کەشناسی: ئەمشەو باران دەبارێت و تەمیش دروست دەبێت
ەیوەندیدار