نرخی زێڕ بەرزبووەوە



نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بە خۆیەوە بینی و ئۆنسەیەک لەو کانزایە بە هەزار و ٩٩٠ دۆلار و ٩٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بە هەمان شێوە لە هەرێمدا نرخەکەی بە بەراورد بە کۆتا نرخی ڕۆژی ڕابردوو دوو بۆ سێ هەزار دینار بەرزبووەتەوە.

ئەمڕۆ هەینی، بەپێی بۆرسەی جیهانی نرخی یەک گرام زێڕ بە ٦٤ دۆلار و ٣ سەنتە و یەک کیلۆگرامیش بەرامبەر ٦٤ هەزار و ٢٩ دۆلار و دوو سەنتە.

بە هەمان شێوە لە هەرێمدا بە بەراورد بە دوێنێ دوو بۆ سێ هەزار لە نرخەکەی بەرز بووەوە ئەمەش دوای ئەوە دێت لە چەند رۆژی ڕابردوودا نرخەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی و ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگە نرخی زێڕ لە هەرێم لە ماوەی هەشت کاتژمێردا نزیکی هەشت هەزار دینار دابەزینی بە خۆیەوە بینی.

پێوەرەکانی نرخی بەکاربەر لە ئەمریکا لە مانگی تشرینی یەکەمدا هیچ گۆڕانکارییەکی بەسەردا نەهاتووە و بە ڕێژەی ٠.٢٪ بەرزبووەتەوە، کە کەمترە لەوەی پێشبینی دەکرا، لەکاتێکدا نرخی بەرهەمهێنەران گەورەترین دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە لە ماوەی سێ ساڵ و شەش مانگدا.

هاوکات، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم پەیوەستە بە نرخی دۆلارەوە و پەیوەندی نێوانیان ڕاستەوانە دەگۆڕێت.

ئەمڕۆ هەینی نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیەیە:

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٨٥ هەزار دینارە.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٤٦ هەزار دینارە.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٤٦٦ هەزار دینارە.

یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٥٠٧ هەزار دینارە.

وادەی خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دیاریکرا
پێشت وادەی خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دیاریکرا
عێراق ئەندامێتی لە ڕێکخراوی یونسکۆی نەتەوە یەکگرتووەکان بەدەستهێنا
دواتر عێراق ئەندامێتی لە ڕێکخراوی یونسکۆی نەتەوە یەکگرتووەکان بەدەستهێنا
ەیوەندیدار