وادەی خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دیاریکرا



پەرلەمانتارێکی عێراق ڕایگەیاند، لە دانیشتنی داهاتوی پەرلەمان دەرگای خۆ پاڵوتن بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێتەوە، پێویستە کاندیدێک لە گەڕی یەکەم یان دوەمی هەڵبژاردنەکە ١٦٦ دەنگ بەدەست بهێنێت بۆ ئەوەی پۆستەکە وەربگرێت.

ئەحمەد جبوری ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بە پشتبەستن بە دەستوری عێراق و سیستمی ناوخۆی پەرلەمان، لە دانیشتنی داهاتوو دەرگای خۆ کاندیدکردن بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دەکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ژمارەی کاندیدەکان لە کاندیدێک زیاتر دەبێت و شێوازی دەنگدانیش بە شێوەی ڕاستەوخۆ و نهێنی دەبێت، هەر کاندیدێکیش ١٦٦ دەنگ لە گەڕی یەکەم یان دووەمی دەنگدان بەدەستبهێنێت، دەبێت بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

ڕۆژی سێشەممە دادگای فیدڕاڵی عێراق بڕیاریدا کۆتایی بە ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بهێنێت، ئەویش لەسەر سکاڵای لەیس دلێمی پەرلەمانتار و تۆمەتبارکردنی حەلبوسی بە ئەنجامدانی گەندەڵی.

ئه‌مریكا: گرنگە لە عێراق دەسەڵاتێکی دادوەری سەربەخۆ هەبێت
پێشت ئه‌مریكا: گرنگە لە عێراق دەسەڵاتێکی دادوەری سەربەخۆ هەبێت
نرخی زێڕ بەرزبووەوە
دواتر نرخی زێڕ بەرزبووەوە
ەیوەندیدار