لەڕیگەی درۆنەوە هێرشکرایە سەر بنکەی عەین ئەسەد



گروپی “مقاوەمەی ئیسلامئی لە عێراق ” ڕایانگەیاند، ئەمڕۆ هەینی لەڕێگەی دوو درۆنەوە هێرشیان کردووەتە سەر بنکەی عین ئەسەد لە ئەنبار کە بنکەی سەربازی سوپای ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانانە.

هێرشەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد لەڕێگەی دوو درۆن ئەنجامدراوە و گروپی مقاوەمەی ئیسلامی هۆکارەکەی بۆ بەردەوامی هێرشەکانی سەر کەرتی غەزە دەگەڕێنێتەوە.

ئەم هێرشە لەکاتێکدایە هەمان گروپ بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێکی درۆنیان کرد سەر فڕۆکەخانەی هەریر و بەرپرسیاریەتی هێرشەکەیان لە ئەستۆ گرت.

بەرگری ئەمریکا ناسراو بە پێنتاگۆن ئەمڕۆ ڕۆ ڕایگەیاند، لەماوەی مانگێکدا ٥٨ هێرش کراوەتە سەر هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا، بەو هۆیەوە ٥٩ سەرباز بریندار بوون.

عێراق ئەندامێتی لە ڕێکخراوی یونسکۆی نەتەوە یەکگرتووەکان بەدەستهێنا
پێشت عێراق ئەندامێتی لە ڕێکخراوی یونسکۆی نەتەوە یەکگرتووەکان بەدەستهێنا
ئیسڕائیل، پەنا بۆ ڕۆبۆت و تەقەمەنی تایبەت دەبات
دواتر ئیسڕائیل، پەنا بۆ ڕۆبۆت و تەقەمەنی تایبەت دەبات
ەیوەندیدار