ئیسڕائیل، پەنا بۆ ڕۆبۆت و تەقەمەنی تایبەت دەبات



ئیسڕائیل هەوڵدەدات بەهۆی تەقەمەنی تایبەت و رۆبۆتی تایبەت بە ئاشکراکردنی تونێل و ژێرخانی سەربازیی بزووتنەوەی حەماس پێشڕەوی بکات، ئەمەش دوای شکستی سوپای ئیسڕائیل دێت لە خستنەڕووی بەڵگەی بوونی تونێل لە ژێر نەخۆشخانەی شیفا و بوونی بارەگای تایبەت بە حەماس تیایدا.

 

ئەفسەرێکی سوپا لە بنکەی هێزەکانی زەمینی تزیلیم لە باشووری ئیسڕائیل بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاندووە: “ماددەیەکی جەلاتینی بڵاوبووەتەوە و هەموو ئەو شتانەی تەقاندووەتەوە کە لە تونێلێکدا لە کەرتی غەززە بوونی هەبووە”.

 

ئەوەشی وتووە؛ پاککردنەوەی تونێلەکان بەشێکی گرنگی هەڵمەتی سەربازی ئیسڕائیلە لە دژی حەماس لە کەرتی غەززە، لە وەڵامی ئەو هێرشەی کە بزووتنەوەکە لە ٧ی ئۆکتۆبەردا دەستیپێکرد.

 

ئەو ئەفسەرە ڕایگەیاندووە؛ سوپای ئیسڕائیل مەیلی بەکارهێنانی ڕۆبۆت و تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی دیکەی هەیە، کە لە دوورەوە کاردەکات..

 

سەرچاوە ئەمنییەکان باس لەوە دەکەن، حەماس لە قوڵایی 20 تا 80 مەتر دا دەیان تونێلی هەیە کە بۆ هێرشکردن و عەمبارکردن بەکاریان دەهێنێت کە دەیان دەرگاو ڕاڕەویان لێ دەبێتەوە.

 

تێکدانی تونێلەکان کارێکی قورسە، ئەمە وتەی ئەو ئەفسەرە ئیسڕائیلییەیە کە بۆ رۆژنامەنووسان قسەی کردووە و دەڵێت؛”تەقاندنەوەی چەند سەد مەترێک لە تونێلێک پێویستی بە چەند تۆنێک لە ماددەی تەقینەوەی جەلاتینی هەیە و تەنانەت دوای تەقینەوەکەش ئەستەمە دەرئەنجامەکانی بزانین.

 

لای خۆیەوە حەماس ڕەتیکردەوە نەخۆشخانەکان وەکو لایەنێکی بەرگریی بەکاربهێنێت و تونێل و ڕارەو لە ژێریاندا هەبن، هەروەها ئەو قسانەی لایەنی ئیسڕائیلی ڕەتکردەوە کە بزووتنەوەکە ناوەندێکی فەرماندەیی لە ژێر نەخۆشخانەی شیفادا هەیە کە گەورەترین نەخۆشخانەیە لە غەززە و هێزەکانی ئیسڕائیل ڕۆژی چوارشەممە چوونەتە ناوی.

سەرچاوە؛ العرب

لەڕیگەی درۆنەوە هێرشکرایە سەر بنکەی عەین ئەسەد
پێشت لەڕیگەی درۆنەوە هێرشکرایە سەر بنکەی عەین ئەسەد
تەرمی پێشمەرگەیەک لەم پارێزگایەی هەرێم دۆزرایەوە
دواتر تەرمی پێشمەرگەیەک لەم پارێزگایەی هەرێم دۆزرایەوە
ەیوەندیدار