تەرمی پێشمەرگەیەک لەم پارێزگایەی هەرێم دۆزرایەوە



دوای بێسەروشوێنبوونی بۆماوەی حەوت ڕۆژ، ئەمڕۆ تەرمی گەنجێکی دهۆک بە مردوویی دۆزرایەوە، کەسوکارەکەی باس لەوەدەکەن، “کێشەی لەگەڵ کەسدا نەبووە”.

ئەمڕۆ هەینی تەرمی هەریوان حسێن لە باڵەخانەیەکی تەواونەکراودا لە نزیک مزگەوتی بێتکاری لە دهۆک دۆزرایەوە.

لەوبارەیەشەوە، کەسوکاری ئەو گەنجە ئاماژە بەوەدەکەن شوێنەواری ئەشکەنجەدان بە جەستەی هەریوانەوە دیارە و چاوەڕێی ئەنجامی توێکاری تەرمەکەی ڕاپۆرتی پزشکی  دەکەن.

بنەماڵەی پێشمەرگەکە ئاماژە بەوەدەکەن، کوڕەکەیان کێشەی لەگەڵ کەسدا نەبووە و ماوەی حەوت رۆژە بێسەروشوێنبووە.

شەوی ڕابردوو، هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، گەنجێک بەناوی هەریوان حسێن کە تەمەنی ٣٧ ساڵە، ماوەی شەش ڕۆژە ماڵی بەجێهێشتووە و نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە.

ئیسڕائیل، پەنا بۆ ڕۆبۆت و تەقەمەنی تایبەت دەبات
پێشت ئیسڕائیل، پەنا بۆ ڕۆبۆت و تەقەمەنی تایبەت دەبات
بەرنامەی خۆراکی جیهانی: “کەرتی غەززە ڕووبەڕووی برسێتییەکی زۆر بووەتەوە”
دواتر بەرنامەی خۆراکی جیهانی: “کەرتی غەززە ڕووبەڕووی برسێتییەکی زۆر بووەتەوە”
ەیوەندیدار