نەتەنیاهۆ :هیچ بەندکراوێکمان لە نەخۆشخانەی شیفا نەدۆزییەوە”



دوێنێ پێنجشەممە بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بەڵگەی ڕوونیان لەبەردەستدایە کە ژمارەیەک ن لە بەندکراوەکانی ئیسرائیل لە نەخۆشخانەی شیفادان لە کەرتی غەززە، بەڵام دوای ئەوەی هەڵیانکوتایە سەر نەخۆشخانەکە و بشکنینی تەواویان کرد نەتەنیاهۆ دانی بەوەدا نا کە هیچ بەندکراوێکیان لە نەخۆشخانەکەدا نەدۆزیوەتەوە

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەزگایەکی ڕاگەیاندنی ئەمریکیدا نەتەنیاهۆ ئاماژەی بەوەکرد “بەڵگەی روونیان هەیە کە ژمارەیەک لە بەندکراوە ئیسرائیلییەکان لە نەخۆشجخانەکەدان و ئەوەش یەکێکە لە هۆیەکانی هەڵکوتانە سەر نەخۆشخانەکە.”

وتیشی، ئەگەر لەوێ بوونایە ئەوا ڕزگارمان دەکردن”، نەتەنیاهۆ باسی لەوەشکرد، حکومەتی ئیسرائیل زانیاری هەواڵگری لەبارەی زیندانییەکانییەوە هەیە، بەڵام ڕەتی دەکاتەوە هیچ زانیارییەک لەوبارەیەوە بڵاو بکاتەوە، چونکە تاکەمتر قسەیان لەبارەوە بکرێت باشترە”.

ئەوەش لەکاتێکدایە، سوپای ئیسرائیل بزوتنەوەی حەماسی بەوە تۆمەتبار دەکرد کە لەژێر نەخۆشخانەکەدا بارەگای هەیە. سوپای ییسرائیل ئاماژەی بەوەشکردووە، نزیکەی ٢٤٠ کەسیان لەلایەن هێزوکانی حەماسەوە دەستگیرکراون و تەنها چوار کەسیان ئازاد کراون کە دووانیان ئەمریکی بوون.

هاوکات، بزوتنەوەی حەماس ئەوەی خستووەتەڕوو، ژمارەیەک لە دەستگیرکراوە ئیسرائیلییەکان بەهۆی بۆردومانی هێزە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلەوە لە غەززە کوژراون.

بەرنامەی خۆراکی جیهانی: “کەرتی غەززە ڕووبەڕووی برسێتییەکی زۆر بووەتەوە”
پێشت بەرنامەی خۆراکی جیهانی: “کەرتی غەززە ڕووبەڕووی برسێتییەکی زۆر بووەتەوە”
بەرگری ئەمریکا: لە مانگێکدا ٥٨ جار هێرش کراوەتەسەر هێزەکانمان لە عێراق و سوریا
دواتر بەرگری ئەمریکا: لە مانگێکدا ٥٨ جار هێرش کراوەتەسەر هێزەکانمان لە عێراق و سوریا
ەیوەندیدار