بەرگری ئەمریکا: لە مانگێکدا ٥٨ جار هێرش کراوەتەسەر هێزەکانمان لە عێراق و سوریا



وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ناسراو بە پەنتاگۆن ژمارەی ئەو هێرشانەی ڕاگەیاند کە لە سوریا و عێراق لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە کراوەتە سەر بنکە و بارەگا و هیزەکانیان.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی بەرگیری ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ماوەی مانگێکدا بەگشتی ٥٨ جار هێرش کراوەتە سەر بنکە و سەربازەکانمان لە سوریا و عێراق.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هێرشانە لەلایەن گروپە چەکدارەکانی سەربە ئێرانەوە ئەنجامدراون.

لەماوەی ڕابردوودا، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئەوەی ئاشکراکرد، ٥٦ سەربازی ئەمریکی لە ٤٦ هێرشدا کەکراوەتە سەر بنکە و هێزەکانیان لە عێراق و سوریا برینداربوون.

نەتەنیاهۆ :هیچ بەندکراوێکمان لە نەخۆشخانەی شیفا نەدۆزییەوە”
پێشت نەتەنیاهۆ :هیچ بەندکراوێکمان لە نەخۆشخانەی شیفا نەدۆزییەوە”
سوپای ئیسرائیل سنووری دیمەشقی بۆردوومان کرد
دواتر سوپای ئیسرائیل سنووری دیمەشقی بۆردوومان کرد
ەیوەندیدار