سەرۆکی دادگای فیدراڵی دوا بڕیاری لەسەر حەلبوسی دا



سەرۆکی دادگای فیدراڵی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، محەمەد حەلبوسی، جێگەی تانە یاسایی نییە و دەبێت جێبەجێ بکرێت.

جاسم ئەلعامری لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کە دواتر بڵاودەبێتەوە، ڕایگەیاند: بڕیارەکەی ئەم دواییەی دادگای فیدراڵی، کە بریتییە لە هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ، محمد ڕیکان حەلبوسی، و پەرلەمانتار لەیسس مستەفا حەمود دلێمی، چەسپیوە و هەموو دەسەڵاتەکان دەبێت پابەندی بن،

ئاماژە بەوەشدەکات،”دادگای فیدراڵی بەپێی مادەی 93ی دەستوور کارامەیە بۆ تاوتوێکردنی ئەو جۆرە دۆسیە جۆراوجۆرانە،ئەم بڕیارە هیچ ڕێگەیەکی تانەدانی یاسایی نییە”،

دادگای فیدراڵی پێشتر بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.

دادگاکە لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، “بەپێی ئەو دەسەڵاتەی هەمانە، ئەندامێتی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، محەمەد ڕیکان حەلبوسی، هەڵبوەشێنمەوە، هەروەها ئەندامێتی پەرلەمانتار لەیس مستەفا حەمود ئەل دلێمی، کۆتایی پێبهێنم، بەرواری دەرچوونی بڕیارەکە لە 11/14/2023، بڕیارێکی کۆتایی کە پابەندکەرە بۆ هەموو دەسەڵاتەکان”.

هاتووچۆی هەولێر لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان هۆشداری دەدات
پێشت هاتووچۆی هەولێر لەبارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان هۆشداری دەدات
دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕدا گۆڕانکاری بەسەردا هات
دواتر دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕدا گۆڕانکاری بەسەردا هات
ەیوەندیدار