ئیسرائیل کۆنتڕۆڵکردنی بەندەری غەززەی ڕاگەیەند



وتەبێژی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، سوپاکەیان کۆنتڕۆڵی بەندەری غەززەی کردووە و دەشڵێت: حەماس بەندەرەکەی بۆ “کارەکانی خۆی” بەکارھێناوە.

ئەفیخای ئەدرەعی وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاویکردەوە، ئۆپراسیۆنی بەندەری غەززە سەرکەوتوو بووە و بەندەرەکە لەلایەنی لیوای ١٨٨ ی زرێپۆش و یەکەی کۆماندۆی دەریایەوە کۆنتڕۆڵکراوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، چەکدارانی حەمماس بەندەرەکەیان بۆ “کارە چەکدارییەکانی خۆیان” بەکارھێناوە، بەڵام چیتر بەندەرەکە لەژێر کۆنترۆڵی حەمماسدا نییە و سەرجەم باڵەخانەکانی مەرسای سەرەکیی پاککراونەتەوە.

ئەدرەعی جەختی لەوە کردوەتەوە، هێرشەکانیان بەردەوام دەبێت تا بەتەواویی کۆنتڕۆڵی تەواوی غەززە دەکەن.

لە بەرەبەیانی حەوتی تشرینی یەكەم، بزووتنەوەی حەمماس هێرشێكی ئاسمانی و زەمینی بۆ سەر خاكی ئیسرائیل دەستپێكرد و تا ئێستا شەڕەكە بەردەوامی هەیە.

یەکەم کەمپی ئاوارەکان لە سلێمانی داخرا
پێشت یەکەم کەمپی ئاوارەکان لە سلێمانی داخرا
بومەلەرزەیەک سنوری پارێزگای دهۆکی هەژاند
دواتر بومەلەرزەیەک سنوری پارێزگای دهۆکی هەژاند
ەیوەندیدار