یەکەم کەمپی ئاوارەکان لە سلێمانی داخرا



وەزیری کۆچ و کۆچبەران ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکەم کەمپی ئاوارەکانی شەڕی داعش لە سلێمانی چۆڵکرا و داخرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2023، وەزیری کۆچ و کۆچبەران ئیڤان فایق جابرو، داخستنی کەمپی قورتۆی لە پارێزگای سلێمانی ڕاگەیاند، وەک یەکەم کەمپ کە لە هەرێمی کوردستان داخراوە لەدوای ساڵی 2014 پاس ئەوەی شاری موسڵ لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە داگیرکرا و خەڵکەکەی ئاوارەی هەرێم بوون.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێک کە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بڵاویکردۆتەوە ، جەبرو سوپاسی حکومەتی هەرێم و  پارێزگای سلێمانی کرد بۆ هاوکارییە گەورەکانی لە جێبەجێکردنی پلانی حکومەتی فیدراڵی بۆ ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و داخستنی کەمپەکان،

جەختیشی لەوە کردەوە کە ” بەهۆی ئەو سەقامگیرییەی کە لە بوارەکانی گەڕانەوە و ئاوەدانیدا بەدەست هاتووە کۆتایی بە ئاوارە دێنن و هەوڵی تەواو دەدەن کەمپەکان دابخرێن”.

وەزیری کۆچبەران جەختی لەوە کردەوە ” لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان لە زووترین کاتدا پێویستە بە تەواوەتی دۆسیەی ئاوارەبوون کۆتایی پێبێت، دڵنیابین لە گەڕانەوەی هەموو ئەو ئاوارانەی کە لە بارودۆخێکی سەختدا دەژین لە کەمپەکانی ئاوارەبوون “.

لە دوای ساڵی 2014 وە و لەوکاتەی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش هێرشی کردە سەر شاری موسڵ و ئەو شارەی گرت، هەزاران خێزان ئاوارە و بێ ماڵ و حاڵ بوون، هاوکات هەرێم وەک ناوچەیەکی پارێزراو دەرگای بەڕووی ئەو ئاوارانەدا کردەوە و لە کەمپەکان نیشتەجێبوون، دوای ئازادی موسڵ و ڕاوەدونانی داعش، هەوڵەکان بۆ گەڕانەوەی ئەو خێزانانە بەردەوامە.

دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕدا گۆڕانکاری بەسەردا هات
پێشت دۆلار لەکاتی داخستنی بازاڕدا گۆڕانکاری بەسەردا هات
ئیسرائیل کۆنتڕۆڵکردنی بەندەری غەززەی ڕاگەیەند
دواتر ئیسرائیل کۆنتڕۆڵکردنی بەندەری غەززەی ڕاگەیەند
ەیوەندیدار