سامانە سروشتییەکان: نەوتمان بەسەر نیو ملیۆن خێزاندا دابەش کردووە



وەزارەتی سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند تا ئێستا نیو ملیۆن خێزان لە هەرێمی کوردستان نەوتیان وەرگرتووە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان داتای نوێی دەربارەی دابەشکردنی نەوت بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، تا ئێستا 100 ملیۆن لیتر نەوتمان دابەش کردووە و هەر خێزانێک 200 لیتری وەرگرتووە.

ڕوونیشیکردەوە نەوتەکە بەسەر 500 هەزار خێزاندا دابەش کراوە.

بەشێك لە هاووڵاتییان گلەییان هەیە لەو بڕە نەوتەی دابەش دەکرێت و پێیانوایە هیچ خێزانێك 200 لیتر بە تەواوی وەرناگرێت، ئەویش بەو پێیەی تانکەرەکان عەدادیان لەسەر نییە و بەرمیلەکانیش کە 200 لیتر دەگرن، پڕ ناکرێن.

لە هەولێر ٥٠ تیمی شارەوانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لافاو لە ئەرکدا دەبن
پێشت لە هەولێر ٥٠ تیمی شارەوانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لافاو لە ئەرکدا دەبن
زیادەڕەوی شەقامەکانی سلێمانی لادەبرێت
دواتر زیادەڕەوی شەقامەکانی سلێمانی لادەبرێت
پەیوەندیدار