زیادەڕەوی شەقامەکانی سلێمانی لادەبرێت



لێپرسراوی زێدەڕەوی شارەوانی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند، سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی هەڵدەستێت بە ڕێکخستنەوەی شۆستە و شەقامەکان و لابردنی زیادەڕەوییەکان.

عوسمان عارف، لێپرسراوی زێدەڕەوی شارەوانی سلێمانی ڕایگەیاند، دوێنێ لەلایەن سەرۆک، جیگر و ئەندامانی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی بڕیارێک دەرچووە بۆ لابردن، ڕێکخستنەوەی شەقام و شۆستەکانی شاری سلێمانی کە بریتین لە: (شەقامی شەست مەتری مەلیک مەحمود، سی مەتری ئازادی، دوو سایدی هەواری شار، ناوبازاڕی سەرچنار، شەقامی کانی با)، چونکە ڕۆژانە هاووڵاتیان سکاڵا بۆ ئەنجومەنی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی دەبەن.

ئاماژەی بەوەکرد، پاڵپشت بە یاسای ژمارە ٣ ساڵی ٢٠١٨ بۆ ڕێگریکردن لە زیادەڕەوی شۆستە و شەقامەکانی شار کاردەکەین و هەڵدەستین بە لابردنی زیادەڕوییەکان، چونکە شەقام و شۆستەکان داگیرکراون، ڕۆژانە هاووڵاتیان سکاڵا تۆماردەکەن، چونکە بەهۆیەوە ئاستەنگ بۆ پیادەڕەو و شۆفێرەکان دروستبووە.

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، زیادەڕەوییەکان بریتین لە: دەستگێڕ و ئۆتۆمبیل، لەگەڵ کەپر کە میوە و خواردەمەنی دەفرۆشن، هەر بۆیە ڕووداوی هاتوچۆ و گیانلەدەستدانی هاووڵاتیانی لێکەوتووەتەوە کاتێک لەسەر شەقامی گشتی دەوەستن بۆ کڕینی میوە و سەوزە.

دوێنێ بڕیارەکە لەلایەن ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی دەرچووە، لە ئایندەیەکی نزیکدا دەستدەکرێت بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە و ڕێگری لە تەشەنەسەندنی زیادەڕەوییەکان دەکرێت.

سامانە سروشتییەکان: نەوتمان بەسەر نیو ملیۆن خێزاندا دابەش کردووە
پێشت سامانە سروشتییەکان: نەوتمان بەسەر نیو ملیۆن خێزاندا دابەش کردووە
دابەزینی بەهای لیرەی تورکی گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی
دواتر دابەزینی بەهای لیرەی تورکی گەیشتە ئاستێکی پێوانەیی
ەیوەندیدار