بایدن: بە نەتەنیاهۆم وت داگیرکردنی غەززە هەڵەیە



جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، بەنرترنیاهۆم ڕاگەیاند و بۆم ڕوون کردووەتەوە کە داگیرکردنی غەززە هەڵەیە و تەنها چارەسەری گرفتەکانی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل ڕاگەیاندن و دروستکردنی دوو دەوڵەتە بۆیان.

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا، سەرۆکی ئەمریکا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، هەموو هەوڵێکی خۆیان لەپێناو ڕزگارکردن و ئازادکردنی دیلەکانی ئیسرائیل کە لەلایەن حەماسەوە لە غەززە دەستبەسەر کراون ئازاد بکەن و ئەوەش بە مانای ئەوە نییە ئەمریکا هێز ڕەوانەی غەززە بکات.

سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند تاڕادەیەک گەشبینە بەوەی کە ئیسرائیل و حەماس دەتوانن بگەنە ڕێککەوتنێک سەبارەت بە ئازادکردنی هەندێک لە بارمتەکان لە غەززە و جەختیشی کردەوە لەوەی داوای لە ئیسرائیل کردووە ” زۆر وریا” بێت لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەیدا لە نەخۆشخانەی شیفا لە کەرتی غەززە و پێویستە نەخۆشخانەکە پارێزراوبێت.

لە کۆتایی کۆبوونەوە لوتکەییەکەیدا کە چوار کاتژمێری خایاند لەگەڵ هاوتا چینییەکەی شی جین پینگ لە وودسایدی ویلایەتی کالیفۆرنیا بایدن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کاتێک پرسیاری لێکرا ڕێککەوتنێک لەسەر ئازادکردنی بارمتەکان بکرێت، وتی ” نامەوێت پێش هەموو شتێک بکەوم، چونکە نازانم لە چوار کاتژمێری ڕابردوودا چی ڕوویدا، بەڵام هاوکارییەکی زۆرمان لەلایەن قەتەرییەکانەوە پێگەیشتووە.”

پنتاگۆن پێشوازی لە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە سەربازییەکانی واشنتۆن و چین دەکات
پێشت پنتاگۆن پێشوازی لە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییە سەربازییەکانی واشنتۆن و چین دەکات
ئیسرائیل ماڵی ئیسماعیل هەنییەی بۆردومان کرد
دواتر ئیسرائیل ماڵی ئیسماعیل هەنییەی بۆردومان کرد
ەیوەندیدار