گەشتی عێراق بەرەو خەونی جامی جیهانیی دەستپێدەکات



لە چوارچێوەی پاڵاوتنەکان بۆ جامی جیهانیی 2026، هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئێندۆنیزیا دەبێتەوە.

یارییەکە کاتژمێر 5:45 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە یاریگای بەسڕە بەڕێوەدەچیت کە بە یەکەم تاقیکردنەوەی فەرمیی خیسۆس کاساس، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق و تیمە ئیسپانییەکەی دادەنرێت.

کاساس هەوڵ دەدات کۆکردنەوەی سێ خاڵی یارییەکە بکاتە دەستپێکێکی باش بۆ یارییە فەرمییەکانی و عێراق بەرەو بەدیهێنانی خەونی بەشداریکردنی لە مۆندیال ببات، هەرچەندە بەمدواییە هەڵبژاردەی ڕکابەر ئاستێکی باشی نیشان داوە.

عێراق لە کۆمەڵەی شەشەمدا یاری دەکات کە هەریەك لە ڤێتنام و فلیپینیش لەخۆ دەگرێت.

ئیسرائیل ماڵی ئیسماعیل هەنییەی بۆردومان کرد
پێشت ئیسرائیل ماڵی ئیسماعیل هەنییەی بۆردومان کرد
بارانبارین تا کەی بەردەوام دەبێت؟
دواتر بارانبارین تا کەی بەردەوام دەبێت؟
ەیوەندیدار