خۆپیشاندانی مامۆستایان فراوانتر دەبێت



بڕیار وایە ڕۆژی یەکشەممە ١٩ / ١١ مامۆستایانی ناڕازی و مامۆستایانی وانەبێژ و مامۆستایانی زانکو و فەرمانبەران خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجام بدەن.

سبه‌ینێ 15ی 11ى 2023، ماوه‌ى دوو مانگ تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌سه‌ر بایكۆتى هۆڵه‌كانى خوێندن له‌لایه‌ن مامۆستایانه‌وه‌ هاوكات خۆپیشاندانى فراوان هه‌فتانه‌ ئه‌نجام ده‌درێت و مامۆستایانى ناڕازى چه‌ند مه‌رجێكیان هه‌یه‌ بۆ شكاندنى بایكۆت و چوونه‌وه‌ بۆ ناو هۆڵه‌كانى خوێندن.

له‌و ماوه‌ى دوو مانگه‌دا تا ئێستا حكومه‌تى هه‌رێم هیچ داواكارییه‌كى مامۆستایانى جێبه‌جێ نه‌كرد و به‌رده‌وام ڕایگه‌یاندووه‌، كه‌ “مووچه‌ له‌ ئه‌ستۆى به‌غدایه‌” و له‌ ئێستاشدا فشاره‌كان زیاتر توند بوونه‌ته‌وه‌ و مه‌ترسى فه‌وتانى خوێندنى ئه‌مساڵ هه‌یه‌ و داوا كراوه‌ حكومه‌تى هه‌رێم له‌گه‌ڵ مامۆستایانى ناڕازى كۆببێته‌وه‌ و به‌شێك له‌ داواكارییه‌كانیان بۆ جێبه‌جێ بكات.

سودانی ماوەی مانگێکی بە بانکەکان دا
پێشت سودانی ماوەی مانگێکی بە بانکەکان دا
گرنگترین زنجیرە چیاکانی جیهان کامانەن؟
دواتر گرنگترین زنجیرە چیاکانی جیهان کامانەن؟
ەیوەندیدار