سودانی ماوەی مانگێکی بە بانکەکان دا



نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند بەڕێوەبەری بانکەکان ڕاسپێردراون لە ماوەی مانگێکدا پلانی کارکردنیان بگۆڕن بۆ ئەلکترۆنی.

نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیانراوێکدا بڵاویکردەوە، بە فەرمانی سودانی پێویستە بەڕێوەبەری بانکەکان لە ماوەی مانگێکدا پلانێک بۆ گۆڕینی کاری بانکەکان لە نوسراوی کاغەزەوە بۆ ئۆتۆماتیکی و ئەلیکترۆنیکردنی مامەڵەکان لە گشت چالاکییە بانکییەکان بخەنەڕوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، بە ئامانجی فراوانکردنی خزمەتگوزارییەکانی پارەدانی ئەلیکترۆنی و ئاسانکاری قەرز و ئاسانکردنی میکانیزمەکانی کۆنتڕۆڵکردن و چاودێریکردن گۆڕانکاری لە شێوازی کارکردنی بانکەکان دەکرێت.

ئەوەش خراوەتە روو، چاکسازیکردن لە شێوازی کارکردنی بانکەکان یارمەتیدەر دەبێت لە باشترکردنی ژینگەی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی کارەکانی کەرتی گشتی و تایبەت.

مامۆستایانی ئایینی ئاگادار دەکرێنەوە
پێشت مامۆستایانی ئایینی ئاگادار دەکرێنەوە
خۆپیشاندانی مامۆستایان فراوانتر دەبێت
دواتر خۆپیشاندانی مامۆستایان فراوانتر دەبێت
ەیوەندیدار