مەسرور بارزانی “دواکەوتنی مووچە هۆکارەکەی حکومەتی بەغدا بووە”

  • 185 بینین


ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی فێستیڤاڵی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێریکرد.

لەکاتی سەردانکردنی سەرۆکی حکومەت لە چاوپێکەوتنێکدا وەڵامی ڕۆژنامەنوسانی دایەوە و ڕایگەیاند، بەدەر لە کاری سیاسی حەزی لە کارە هونەرییەکان هەیە بەتایبەتی هونەری شێوەکاری بۆیە پێیخۆشبووە سەردان بکات و بیسەلمێنێت کە هاوکاری گەنجان و کارەکانیان دەکات.

سەبەرەت بە کۆبوونەوەی حکومەتی هەرێم لەگەڵ حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق و جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی، کۆبوونەوەیەکی باشمان کردووە و ئەوەی لەسەر هەرێم بووە لەڕووی تەکنیکی و یاساییەوە هەموو ئەرکەکانمان جێبەجێ کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ماوەتەوە سەر چەسپاندن و جێبەجێکردنی مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان وەک ئەوەی لە دەستوری عێراقدا هاتووە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە ڕێزیان لێ بگیرێت و جێبەجێ بکرێن.

وتیشی، داوای مافە دەستوورییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و دارایی خەڵکمان کردووە بەتایبەتی کە ماوەی چەند مانگێکە مووچەکانیان دوا کەوتووە، و هۆکارەکەی حوکومەتی فیدراڵی بەغدابووە و داوامانکرد ئەم کءێشانە کۆتاییان پێ بێت و خەڵکی هەرێمی کوردستانیش وەک هەموو خەڵکی عێراق مافەکانیان پێ بدرێت و شایستە داراییەکانیان پێ بدرێت و چیتر دوا نەکەوێت.

ئەوەشی خستەڕوو، باسی دەستپێکردنەوە و هەنردەکردنەوەی نەوتیان کردووە، بەڵام پێویستە مافەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور ڕەچاوبکرێت.

سەبارەت بە درێژەدان بە ناردنی بڕی ٧٠٠ ملیار دینارەکە لە بەغداوە بارزانی وتی نامەم بۆ سەرۆکوەزیرانی عێراق ناردووە و بەتایبەتی لەسەر ئەو بابەتە قسەم لەگەڵ کردووە بەڵام ئەوان رایانگەیاندووە سەرقالی تەسفیەی حسابین و دەبێت هەرچی ماوە دابین بکرێت و ئێمەش چاوەڕێی ئەوە دەبین بەڵێنەکانی خۆیان جێبەجێ بکەن.

دژە تیرۆری کوردستان: تورکیا ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی یەبەشەی کردە ئامانج
پێشت دژە تیرۆری کوردستان: تورکیا ئۆتۆمبێلی بەرپرسێکی یەبەشەی کردە ئامانج
بانکی ناوەندی بڕێکی زۆر دۆلاری خستەبازاڕەوە، دۆلاری دابەزی
دواتر بانکی ناوەندی بڕێکی زۆر دۆلاری خستەبازاڕەوە، دۆلاری دابەزی
پەیوەندیدار