بایدن داوای پاراستنی نەخۆشخانەی شیفا دەکات



جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا هیوای خواست ئیسرائیل نەخۆشخانەی شيفا لە کەرتی غەززە “بپارێزێت” کە گەورەترین نەخۆشخانەی کەرتەکەیە و تانک و هێزەکانی ئیسرائیل بە بەیانووی بوونی چەکدارانی حەماس لەدەوروبەری نەخۆشخانەکە، لێی نزیکدەبنەوە.

ڕۆژی دووشەممە، لە کۆشکی سپی، رۆژنامەنووسان پرسیاریان لە سەرۆکی ئەمریکا کرد، ئایا لە بارەی نەخۆشخانەکانەوە نیگەرانی خۆی بە ئیسرائیل گەیاندووە، لەوەڵامدا سەرۆکی ئەمریکا وتی: “پێویستە نەخۆشخانەکە بپارێزرێت،” وتیشی، لەسەر ئەم پرسە لەگەڵ ئیسرائیلییەکان لە پەیوەندیی بەردەوام دایە.

بایدن باسی لەوەشکرد، ڕێککەوتنێک بۆ “ئازارکردنی بارمتەکان” بە نێوەندگیریی قەتەر لە ژێر دانوستاندندایە. هیواشی خواست، ئیسرائیل هەنگاوی کەمتر بۆ چوونە نێو نەخۆشخانەی شیفا بگرێتەبەر.

لایخۆیەوە ئیسرائیل نەخۆشخانەی شیفا و نەخۆشخانەکانی دیکەی کەرتی غەززە بەژێرخانی ستراتیژیی حەماس ناودەبات، بەڵام حەماس ئەو قسانە ڕەتدەکاتەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی غەززە رایگەیاند سوپای ئیسرائیل “درۆ” بڵاودەکاتەوە بۆ ئەوەی وەک پاساوێک بۆ وێرانکردنی نەخۆشخانەکان و کوشتنی نەخۆشخەکان بەکاریبێنێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە،وەزارەتی تەندروستی غەززە بڵاوی کردووەتەوە کۆی گشتی ئەوانەی،کە لە سەرەتای ئەم جەنگەوە لە کەرتی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژراون گەیشتووەتە ١١ هەزار و ٢٤٠ کەس کە لەنێویاندا لانیکەم چوار هەزار و ٦٣٠ منداڵ و سێ هەزار و ١٣٠ ژن هەن. هەروەها ٢٧ هەزار و ٤٩٠ کەسی دیکە برینداربوون، کە هەشت هەزار و ٦٦٣ یان منداڵن.

هاوکات، لە کەرتی ڕۆژئاوا ١٨٣فەلەستینی لە ٧ی تشرینی یەکەمەوە لە لایەن ئیسرائیلەوە کوژراون کە ٤٤ منداڵ و ژنیان تێدایە، هەروەها زیاتر لە دوو هەزار و ٤٠٠کەسی دیکە بریندار بوون.

بەوتەی سوپای ئیسرائیلی، لە ئیسرائیلیش تاوەکو ئێستا هەزار و ٢٠٠ کەس کوژراون و پێنج هەزار و ٦٠٠کەسی دیکە بریندار بوون.

ڕێوشوێنی نوێ دەگیرێتەبەر بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلار
پێشت ڕێوشوێنی نوێ دەگیرێتەبەر بۆ جێگیرکردنی بەهای دۆلار
کەشناسی: پلەی گەرما دادەبەزێت، بەفر دەبارێت و خێرایی با زیاد دەکات
دواتر کەشناسی: پلەی گەرما دادەبەزێت، بەفر دەبارێت و خێرایی با زیاد دەکات
ەیوەندیدار