گەشتیارێك بە دەیان هەزار دۆلارەوە دەستگیرکرا



دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق دەستگیرکردنی گەشتیارێکی بیانی ڕاگەیاند کە پارەی زیاتر لەو بڕەی ڕێگەپێدراو هەڵگرتووە.

ئەمڕۆ سێشەممە، دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق ڕایگەیاند، گەشتیارێکی بیانی لە فڕۆکەخانەی نەجەف دەستگیرکرا لە بڕی 40 هەزار و 500 دۆلار و سێ ملیۆن و 200 هەزار دیناری عێراقی پێبووە.

ڕوونیشیکردەوە بە پێی ڕێنماییەکانی بانکی ناوەندی، پارەکە زیاتر بووە لەو بڕەی ڕێ دەدرێت بە گەشتیار بێت.

دەستەی دەروازە سنوورییەکان ئەوەشی خستەڕوو کە لیژنەیەک بۆ لێکۆڵینەوە لەگەڵ گەشتیارەکە پێکهێندراوە و ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراوە.

نێچیرڤان بارزانی پەیامی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە
پێشت نێچیرڤان بارزانی پەیامی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە
سولەیمانی یان سڵێمانی یان سلێمانی؟
دواتر سولەیمانی یان سڵێمانی یان سلێمانی؟
ەیوەندیدار