مونا قەهوەچی: ئێمە وەک گەلی تورکمان کورسی کۆتا بە مافی یاسایی و دەستووری خۆمان دەزانین



سکرتێری خولی ڕابردووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، کورسی کۆتاکان لەنێو یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان جێگیرکراوە و ئەو سکاڵایەی تۆمارکراوە لەسەر یاسای ھەڵبژاردنە نەک تەنیا کورسی کۆتای تورکمان.

مونا قەھوەچی، بە ماڵپەڕی فەرمی پارتی راگەیاندووە، لە راگەیاندنەکان بابەتی کورسی تورکمان گەورە کراوە و لێکدانەوەی جیاوازی بۆکراوە، کورسی کۆتا کاتێک دەستکاری دەکرێت ئەگەر پەرلەمانی کوردستان یاسای ھەڵبژاردن ھەموار بکاتەوە.

راشیگەیاند، دادگای فیدڕاڵ دەسەڵاتی یەکلاکەرەوەی ھەیە و دەتوانێت سکاڵاکە بەو شێوەیە یەکلا بکاتەوە کە یاسای ھەڵبژاردنی ھەرێمی کوردستان قبوڵی دەکات یان ڕەتیدەکاتەوە.ئەگەر یاساکەی ڕەتکردەوە ئەو کات دەبێت پەرلەمانی کوردستان یاسای ھەڵبژاردن هەموار بکاتەوە، پەرلەمانیش لەلایەن دادگای فیدڕاڵییەوە پەکخراوە، کەواتە ھەموارکردنەوەی یاساکە ناکرێت، یانیش ھەڵبژاردن بەڕێوەناچێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە لەیاسای ساڵی ١٩٩٢ی پەرلەمانی کوردستان پەرلەمان لە ١٠٥ کورسی پێکھاتووە و دواتر ھەر بە یاسا کورسی کۆتا بۆ پێکھاتەی تورکمان زیادکراوە.

دەشڵێت:” ھیچ کێشەیەک لە کورسی کۆتای تورکماندا نییە و کەسیش ناتوانێت ژمارەی کورسییەکان کەم بکاتەوە تەنیا لە ڕێگەی پەرلەمانی کوردستانەوە نەبێت، ئێمە وەک گەلی تورکمان کورسی کۆتا بە مافی یاسایی و دەستووری خۆمان دەزانین”.

“ئەگەر لایەنێک پێی وایە ژمارەی کورسییەکان زۆرە ئەوە ئازادە لە بۆچوونەکەی، بەڵام ئێمەیش پێکھاتەیەکی سەرەکین لە عێراق و ھەرێمی کوردستان ھیچ ڕاپرسیەکیش نەکراوە ژمارەی تورکمان چەندە تا داوای کەمکردنەوەی کورسی کۆتای تورکمان بکرێت”. مونا قەهوەچی وادەڵێت.

ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە گەیشتە ١١ ھەزار و ٢٤٠ کەس
پێشت ژمارەی کوژراوانی کەرتی غەززە گەیشتە ١١ ھەزار و ٢٤٠ کەس
سبەینێ نەوت لەم شوێنانە دابەشدەکرێت
دواتر سبەینێ نەوت لەم شوێنانە دابەشدەکرێت
ەیوەندیدار