هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدرێت لە بەکارهێنانی دەرمانی پەتای وەرزی



زانیار ئاغال، پزیشکی پسپۆڕی هەناوی، لەبارەی بەکارهێنانی دەرمانی پەتای وەرزی ڕایگەیاند، حەبی ئەزیسرۆمایسین کە ناسراوە بە حەبە سێ دەنکییەکە هاووڵاتیان بە نا دروستی لە کاتی پەتای وەرزی بەکاریدەهێنن بۆیە لەبری سوود زیاندەگەیەنێت.

لە بڵاوکراوەیەکدا سەبارەت بە بەکارهێنانی جۆرێکی حەب ئەو پزیشکە هۆشداریدا بە هاوڵاتیان و وتی، لەگەڵ سەرهەڵدانی پەتای وەرزی بەشێک لە هاوڵاتییان حەبی ئەزیسرۆمایسین کە ناسراوە بە حەبە سێ دەنکییەکە یان شەش دەنکەکە بەکاردەهێنن، لە کاتیکدا  دەرمانێکی دژە بەکتریایە و بە هیچ شێوەیەک بۆ نەخۆشی ئەنفلەوەنزا نابێت کە نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە.

ئاماژەی بەوەکرد، زۆرجار خەڵک بەبێ ڕاوێژکردن بە پزیشکی پسپۆڕ سەربەخۆ لە دەرمانخانەکاندا دەرمانەکە دەکڕێت، کە شتی وا لە هیچ وڵاتێکدا نییە کە دەسەڵاتی تەندروستی بەهێز بێت، چونکە نابێت خاڵکی بەبێ رەچەتەی پزیشک دەرمانی دژە بەکتریا بەکاربهێنێت.

وتیشی، لە دەرمانخانەکاندا ئەگەر دەرمانساز یان کارمەندی تەندروستی ئەم دەرمانانە بە هاووڵاتیان بدات جیاوازی نییە و کارەکە هەڵەیە، چونکە بە بێ ڕێنمایی پزیشکی پسپۆڕ نابێت ئەو جۆرە دەرمانانە بەکار بهێندرێت.

ئەو پزیشکە پسپۆڕە هەندێک خاڵی ڕێنمایی بۆ هاووڵاتیان خستەڕوو و ئاماژەی بەوەکرد، ئەم دەرمانە نەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆس نابێت، بەڵکو بەکارهێنانی وا دەکات لاشەت بەرامبەر پەتا توانای بەرگری نەمێنێت.

وتیشی، ئەم دەرمانە دەبێت لە ژێر چاودێری پزیشکی پسپۆڕ بەکاربهێندرێت چونکە لەگەڵ دەرمانی دیکە کارلێک دەکات و کاریگەری دەبێت بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، هاوکات پێشبینی دەکرێت بەهۆی هەڵە بەکارهێنانی ئەم دەرمانەوە لە کوردستان نەتوانێت لە دژی بەکتریاکان کاربکات و چیتر سودی لێ وەرنەگیرێت.

بانكی ناوەندی زیاتر لە ٢٣٠ ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە
پێشت بانكی ناوەندی زیاتر لە ٢٣٠ ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە
دەست بەسەر کیلۆیەك ماددەی هۆشبەردا گیرا
دواتر دەست بەسەر کیلۆیەك ماددەی هۆشبەردا گیرا
ەیوەندیدار