بانكی ناوەندی زیاتر لە ٢٣٠ ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە



ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ بانكی ناوەندی عێراق زیاتر له‌ ٢٣٠ ملیۆن دۆلاری خستنەبازاڕەوە، بەهای دۆلاریش بەرامبەر بەدینار لەبازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراو  گۆڕانكاری بەسەرهات و به‌های ١٠٠ دۆلار به‌رامبه‌ر‌ به‌ ١٦٠ هه‌زار دینارە.

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ بانكی ناوەندی عێراق ڕێژەی خستنەڕووی دۆلاری ڕاگەیاند كە ٢٣٠ ملیۆن و ٧٤٤ هەزار و ٢٤٤ دۆلاری خستۆتەبازاڕەوە، كە ١٨ ملیۆن و ٦٥٩ هەزار و ٨٠٠ دۆلاری بەشێوەی كاشە، هه‌روه‌ها ٢١٢ ملیۆن و ٨٤ هەزار و ٤٤٤ دۆلار دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵەیه‌.

بەگوێرەی بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی، بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی كردنەوەی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بوو بە ١٦٠ هەزار و ٥٠٠ دینار، بەڵام لەئێستادا بەهاكەی دابه‌زیووه‌، بەجۆرێك بەهای ١٠٠ دۆلار بەرامبەرە بە  ١٦٠ هەزار دینار.

ئێوارەی دوێنێ لەكاتی داخستنی بازاڕەكانی ئاڵوگۆڕی دراودا بەهای ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بوو بە ١٥٩ هەزار ٧٥٠ دینار.

ئێران “لە ئێستادا دەوڵەتی ئیسرائیل بە ئۆکسجینی دەستکردی ئەمریکا دەژی”
پێشت ئێران “لە ئێستادا دەوڵەتی ئیسرائیل بە ئۆکسجینی دەستکردی ئەمریکا دەژی”
هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدرێت لە بەکارهێنانی دەرمانی پەتای وەرزی
دواتر هۆشداری بە هاووڵاتیان دەدرێت لە بەکارهێنانی دەرمانی پەتای وەرزی
ەیوەندیدار