وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران گەڕانەوەی ٣٧٥ ئاوارەی بۆ شەنگال ڕاگەیاند



ئەمڕۆ دووشەممە ئیڤان جابرو وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند، ٣٧٥ ئاوارەی ئێزیدی لە کامپەکانی زاخۆوە بۆ ناوجەکانی خۆیان و زێدی ڕەسەنی خۆیان لە قەزای شەنگالی سەر بە پارێزگای موسڵ گەڕاونەتەوە.

لەڕاگەیەنراوێکدا وەزیری کۆچ و کۆچبەران ئاماژەی بەوەکردووە، ٣٧٥ ئاوارەی ئێزیدی لە کامپی بیرسفییەوە کە دەکەوێتە قەزای زاخۆ گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان لە قەزای شەنگال و ئەمەش بەگوێرەی بەرنامەیەکی حکومی نیشتیمانی بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان  بۆ زێدی خۆیان جێبەجێ کراوە.

جابرو ئاماژەی بەوەشکردووە، گەڕانەوەی ئاوارەکان بە هاوکاری ڕێکخراوی نێودەوڵەتی ئاوارەکان و ئیدارەی ناوخۆیی قەزای زاخۆ و شەنگال بووە و هەموو ڕێ و شوێنێکی پێویست لەپێناو سەلامەتییان گیراوەتەبەر.

جەختی لەوەشکردەوە، وەزارەت بەردەوام دەبێت لە سەر کارەکانی لەپێناو جێبەجێکردنی ئەو بەرنامە حکومییەی کە بۆ گەڕانەوەی تەواوی ئاوارەکان بۆ زێدی خۆیان داڕێژراوە هەتا ئەم بابەتە بەتەواوی چارەسەر دەکرێت.

دەست بەسەر کیلۆیەك ماددەی هۆشبەردا گیرا
پێشت دەست بەسەر کیلۆیەك ماددەی هۆشبەردا گیرا
هاتووچۆ: هۆکاری 70٪ ڕووداوەکان بۆ بەکارهێنانی مۆبایل دەگەڕێتەوە
دواتر هاتووچۆ: هۆکاری 70٪ ڕووداوەکان بۆ بەکارهێنانی مۆبایل دەگەڕێتەوە
ەیوەندیدار