هاتووچۆ: هۆکاری 70٪ ڕووداوەکان بۆ بەکارهێنانی مۆبایل دەگەڕێتەوە



بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی عێراق ڕایگەیاند لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە حەوت هەزار ڕووداوی هاتووچۆ تۆمارکراون و هۆکاری 70٪شیان بۆ بەکارهێنانی مۆبایل دەگەڕێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، زیاد قەیسی، بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی عێراق ڕایگەیاند، خێرایی لەڕادەبەدەر و پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی سەلامەتی، بە تایبەتیش لە ڕێگەکانی دەرەوەی شاردا، ژمارەیەکی زۆر زیانی گیانی و ماددیان لێکەوتووەتەوە.

وتیشی لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە حەوت هەزار ڕووداوی هاتووچۆ ڕوویانداوە کە بە پێی توێژینەوەکانی هاتووچۆ، 70٪یان بە هۆی بەکارهێنانی مۆبایلەوە بووە.

بەرپرسەکەی هاتووچۆی عێراق ڕاشیگەیاند، گرفتی ئۆتۆمبێل و خراپی ڕێگەوبان دوو هۆکاری دیکەی ڕووداوەکانی هاتووچۆن.

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران گەڕانەوەی ٣٧٥ ئاوارەی بۆ شەنگال ڕاگەیاند
پێشت وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران گەڕانەوەی ٣٧٥ ئاوارەی بۆ شەنگال ڕاگەیاند
موقتەدا سەدر داوای لە لایەنگرانی کرد بایکۆتی ھەڵبژاردنەکان بکەن
دواتر موقتەدا سەدر داوای لە لایەنگرانی کرد بایکۆتی ھەڵبژاردنەکان بکەن
ەیوەندیدار