هۆیەکانی ئازاری پشت لە ژنان و پیاواندا چین؟



پزیشکی پسپۆڕ ئەندریە کوندراخین، هۆیەکانی ئازاری پشتی لە ژنان و پیاواندا دەستنیشان کردووە و دەڵێت، پێیوایە دروستبوونی ئازارەکە بەهۆی نەخۆشیی ماسولکەکانی حەوزی مرۆڤەوەیە.

ئەندریە کوندراخین کە خۆی پزیشکی هەناوییە باسی لە ئازاری پشت کردووە و لەوبڕوایەدایە هۆکارەکای بۆ ناتەندروستی ماسولکەکانی حەوزی مرۆڤ دەگەرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر ئازارەکە بەدرێژایی شەو و ڕۆژ  واتە بۆماوەی ٢٤ کاتژمێر بەردەوامبوو ئەوا پێوسیتە کەسەکە سەردانی پزیشک بکات، دواتر پزیشک بەمەبەستی هەڵسەنگاندن و دیاریکردنی جۆری ئازارەکەی و لەڕێگەی وێنە تیشکییەکانەوە هۆکاری ئازارەکەی هۆ دەستنیشان دەکات.

ئەو پزیشکە دەڵێت، “زۆرینەی ئەوانەی ئازاری پشتیان هەیە ئەو ژنانەن کە گرفتی تەندروستییان لە حەوز و سیستمی زاوزێیاندا هەیە، بەڵام لەپیاواندا لەوانەیە بەهۆی نەخۆشییەکانی ڕێڕەوی میزەوەبێ، دەشلێتم هەریەکە لە نەخۆشییەکانی گورچیلە و گەدە و دڵ دەکرێت ببنەهۆی دروستبوونی ئازار لە پشتدا، ئازارەکە لەوانەیە نائاسایی بێت، بۆ نموونە، بەهۆی برینەکانی گەدە، هەوکردنی گەدە یان هەوکردنی پەنکریاس. ئەم نەخۆشییانە هەندێک جار دەبنە هۆی ئازاری پشت و تەنانەت هەندێک لە نەخۆشەکان بەهۆیانەوە هۆشیاری لەدەست دەدەن.

پارتی: لابردنی کورسی تورکمانەکان بۆ هەرێمی کوردستان خراپە
پێشت پارتی: لابردنی کورسی تورکمانەکان بۆ هەرێمی کوردستان خراپە
ئەمریکا  دوو پێگەی ئێرانی لە سوریا بە ئامانج گرت
دواتر ئەمریکا دوو پێگەی ئێرانی لە سوریا بە ئامانج گرت
ەیوەندیدار