ئەمریکا دوو پێگەی ئێرانی لە سوریا بە ئامانج گرت



ئەمڕۆ دووشەممە، لۆید ئۆستین، وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە وەڵامی هێرشەکانی سەر سەربازانی ئەمریکی، بە هەمان شێوە ئەمریکا دوو پێگەی ئێرانی لە سوریا بە ئامانج گرت.

لۆید ئۆستین ڕایگەیاند، هێرشەکانی ئەمریکا لە وەڵامی هێرشەکانی سەر سەربازانی ئەمریکیە لە عێراق و سوریا، هاوکات جۆ بایدن ئەمڕۆ فەرمانی هێرشی دەرکرد بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت کە ئەمریکا بەرگری لە سەربازەکانی و بەرژەوەندییەکانی دەکات.

بەرپرسێکی بەرگری ئەمریکی ڕایگەیاند، ئەمریکا دوو هێرشی ئاسمانی لە سوریا بۆ سەر گروپەکانی هاوپەیمانی ئێران ئەنجامداوە، ئەمەش دوایین وەڵامی زنجیرەیەک هێرشە کە هێزەکانی ئەمریکایان لە سوریا و عێراق کردۆتە ئامانج.

ئەو بەرپرسە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، یەکێک لە ئامانجەکان شوێنی هەڵگرتنی چەک بووە، ئامانجەکەی دیکە دامەزراوەیەکی “فەرماندەیی و کۆنترۆڵ” بووە.

ئەو بەرپرسە ڕایگەیاند، هەردوو هێرشەکە لە دوو کاتژمێری ڕابردوودا ئەنجام دراون، ئەمریکا پێداچوونەوەیەک ئەنجام دەدات بۆ ئەوەی بزانێت ئایا ئەو دوو هێرشە بووەتە هۆی گیانلەدەستدان یان برینداربوونی هیچ ئەندامێکی گروپەکانی هاوپەیمانی ئێران.

لای خۆیەوە ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە بۆردومانێکی ئەمەریکا بۆ سەر لادێی دێرەزۆر لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کەسێک کوژراوە و سێ کەسی دیکەش لە کوتلە چەکدارەکان برینداربوون.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمە ڕێژەیەکی سەرەتاییە لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا کە مەیادین و بوکەمال کردە ئامانج لە لادێکانی دێرەزۆر، ئاماژەی بەوەشکرد، پێدەچێت ژمارەکە بەرزبێتەوە لە ئەنجامی بوونی حاڵەتی مەترسیدار و بێسەروشوێنبوون.

هۆیەکانی ئازاری پشت لە ژنان و پیاواندا چین؟
پێشت هۆیەکانی ئازاری پشت لە ژنان و پیاواندا چین؟
شەش ساڵ بەسەر بومەلەرزە بەهێزەکەی گەرمیان تێپەڕدەبێت
دواتر شەش ساڵ بەسەر بومەلەرزە بەهێزەکەی گەرمیان تێپەڕدەبێت
ەیوەندیدار